کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی کۆرسی کۆتاکانی لە پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، کۆمسیاران ژماره‌ی کورسی کۆتاکان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دابه‌شکردنی کورسیی پێکهاته‌کانیان بۆسه‌ر پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر یه‌ک کورسی بۆ کریستیانه‌کان و یه‌ک کورسی بۆ تورکمان دیاریکراوه‌، له‌ سلێمانی یه‌ک کورسی بۆ کریستیانه‌کان و یه‌ک کورسیش بۆ تورکمان دیاریکراوه‌، له ‌پارێزگای دهۆکیش یه‌ک کورسی بۆ کریستیانه‌کانه‌کان دیاریکراوه‌.

رۆژی 21ی مانگی ڕابردوو، جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند،  به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه‌ لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان ته‌رخان ده‌کرێت.

News Code 223610

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha