هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
-
وێڕای جەخت کردن لەسەر پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردندا؛
بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
نووری مالیکی، سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا لهگهڵ مهسعوود بارزانی، سهرۆكی پارتی كۆ بووهوه و جەختیان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق کردەوە.
-
ڕاوێژکارێکی بافڵ تاڵهبانی:
ههڕهشهی پارتی بۆ دووبارهکردنهوهی ههڵبژاردن، نالۆژیکییه
ڕاوێژکاری سەرۆکی یەکێتی دەڵێت: ههڕهشهی پارتی بۆ دوبارهکردنهوهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان، ههڕهشهیهکی نالۆژیکییه و ئهوه ههڕهشهیه له یهکێتی و خهڵکی کوردستان.
-
لەبارەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت؛ هۆشیار زێباری:
ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێم باشترین چارەسەربێت
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەبوو لە هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتی پێکەوە بەشدارى بکەین، کە نەکرا بەزیانی کورد شکایەوە و کورد دەنگی بەتایبەت لە کەرکووک کەمیکرد و هەر ئەو ڕێکنەکەوتنەش ئێستا پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی دواخستووە.
-
جومانە غەلای:
تا ئەمڕۆ ۵۴۰ پێشێلکاری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەنی عێراقدا تۆمار کراون
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت: تا ئێستا ۵۴۰ پێشێلکاری لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا تۆمار کراون، کە ۶۲ـیان هی کاتی پێش دەستپێکردنی بانگەشەن و هەموویان پێبژاردنیان بۆ کراوە.
-
هێزە ئەمنیەکان ناکۆکی کورد و بەرەی تورکمانیان لە پردێ ڕاگرت
لە شارۆچکەی پردی لە نێوان هەولێر و کەرکووک و هێڵی تەماسی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ، لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لافیتەکانی هەڵبژاردنی پارتی و هێزە کوردیەکان لێدەکەنەوە، کێشەکە پەرەدەسێنێت بۆ بارگرژی، لە کۆتایدا بە دەستوەردانی سوپای عێراق بارگرژیەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.
-
عەلی باپیر:
بناغەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان غەش بوو بۆیە بەشداریمان نەکرد
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداری لە هەڵبژاردن ئەرکێکی شەرعییە و دەبێت کەسی موسڵمان دەنگ بە کەسێک بدات شایستەبێت.
-
عەلی باپیر: خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان بە ڕەوا نازانم
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕەخنە لە شێوازی ئیدارەدانی پەرلەمان دەگرێت و دەشڵێت: "باوەڕم بەم خولەی ئێستای پەرلەمانی کوردستان نییە و بەڕەوای نازانم".