بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی فەرمانگەی کاروربای لایەنە سیاسییەکانی کۆمیسیۆنەکە کردووە، خواستی خۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە.
ئەو هەڵوێستەى پارتى دواى ئەوەدێت، کە ئامادەنەبوو بەشدارى هەڵبژاردن بکات لە ١٠ى حوزەیران و ئەوکات ڕایانگەیاند، بەبێ کورسی کۆتاکان و چاککردنى کێشەى پەنجەمۆرى ٤٠٠ هەزار دەنگدەر ئامادەنین بەشدارى هەڵبژاردن بکەن.
لە ئێستادا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان پێشنیارى کردووە، ڕۆژى ٥ى ئەیلول هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، چاوەڕێى سەرۆکى هەرێمى کوردستانن وادەکەى دیاری بکات.
Your Comment