مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری لە دەستوەردان لە ئەنجامی ھەڵبژاردن دەدات دەڵێت، "بەھیچ شێوەیەک گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بە گشتی و کۆتاکان بەتایبەتی قبووڵکراو نییە و بە ھێڵی سووری دادەنێین".
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: پارتی لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا توانیویەتی دوو کاندیدی خۆی سەر بخات و دەنگی مەسعوود بارزانی بۆ یەکێک لەو دوو کاندیدە بووە.