هەولێر
-
بارزانی و عەبوودی دۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە و باسیان لە دۆخی ناوخۆی عێراق و دواین پهرهسهندنهكانی دۆخی ناوچهكهو نێودهوڵهتی كردووه.
-
شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی هەولێریان کرد
لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر.
-
حکوومەتی هەرێم: ناردنی گازی کۆرمۆر بێ ڕەزامەندیی ئێمە پێشێلکردنی گرێبەستە
حکوومەتی ههرێمی کوردستان، بێئاگایی خۆی له ناردنی غازی کۆرمۆر بۆ عێراق دهردهبڕێت و راشیدهگهیهنێت، ئهو بڕیاره تاکلایهنه لهلایهن کۆمپانیاکانهوه دراوه.
-
زەیدی بۆ بارزانی:
کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور چارەسەر دەکرێن
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا جەخت لە گرنگیی هاوئاهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
-
ئەلمۆنیتەر:
ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی سیستمی بەرگری و هێزەکانی لە هەولێر کردوە
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی کردووە و سیستمی بەرگریی پاتریۆتی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کشاندووەتەوە.
-
کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و زەمینە بۆ نفووزی زیاتری تورکیا
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتۆن، پرۆسەی کشانەوەی بەرەبەرەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر خستووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە. ئەم بابەتە، هاوکات لەگەڵ پاشەکشەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەرفەتێکی تازە بۆ فراوانبوونی نفووزی تورکیا دروست کردووە.
-
بارزانی داوا لە بەغدا دەکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێم جێگیر بکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر هەولێر و ڕایگەیاند کە حکوومەتی هەرێم داوای لە بەغدا کردووە مۆڵەتی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان بدات.
-
هەولێر و دیمەشق گەشە بە پەیوەندییە سیاسییەکانیان دەدەن
حکوومەتی سووریا لە درێژەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا، خەریکی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر. ئەم هەنگاوە هاوكات لەگەڵ زیابوونی نفووزی لایەنەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریادا و کەمبوونەوەی ڕۆڵی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاماژەیە بۆ گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە نێوان کوردانی سووریادا.
-
سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران:
هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین؛ هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "بهئامانجگرتنى ههرێمى کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی فەرمی دەربارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا، لەگەڵ سەرکۆنەکردنی توندی ڕووداوەکە، هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدەرانیشی دەکات.
-
ئامانجی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ قەتەر و ئیمارات
هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەریی گوشارە داراییەکان، ناکۆکییەکانی لەگەڵ بەغدا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدا، هەوڵ دەدات تۆڕی پەیوەندییە دەرەکییەکانی خۆی لەسەر بنەمایەکی نوێ دابڕێژێتەوە. نزیکبوونەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی هەولێر لە ئیمارات و قەتەر نیشانی دەدات کە کەنداوی عەرەبی خەریکە دەبێتە یەکێک لە کۆڵەکە نوێیەکانی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
-
ژوورە بازرگانییەکان جەخت لە گەشەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەکەنەوە
بە مەبەستی کاراکردنی جووڵەی بازرگانی و چارەسەرکردنی کێشە گومرگییەکانی بەردەم دەروازە سنوورییەکان، ژوورە بازرگانییەکانی هەولێر، دهۆک، ورمێ و گەڤەڕ لە پارێزگای جۆڵەمێرگ کۆ بوونەوە و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان پارچەکانی کوردستان کردەوە.
-
هۆشیار زێباری:
هەموو حزبەکانی هەرێم گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە قووڵایی ستراتیجیی ئەوان بەغدایە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند'' ئێستا هەموو حزبەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە قووڵایی ستراتیجیی ئەوان بەغدایە.''
-
عەشیرەتی هەرکی ڕێگای مووسڵ- هەولێریان داخست
دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە کە بۆ ئازاد کردنی خورشید و حەیدەر هەرکی دیاری کرابوو هێزێکی زۆری عەشیرەتی هەرکی ڕێگای مووسڵ- هەولێریان داخست.
-
ئامانجی عێراق لە پاڵپشتیی دانانی سیستمی بەرگری لە هەرێمی کوردستان
گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پاراستنی کێڵگە نەوتی و گازییەکان، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ بەهێزکردنی پێگەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراقدا، بووەتە یەکێک لە گرنگترین پێشهاتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە.
-
گەشەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرهاویشتە جیۆپۆلیتیکییەکانی
تەواوکردنی ژێرخانە نوێیەکانی گاز لە هەرێمی کوردستان، تەنیا دەستکەوتێکی ئابووری نییە؛ بەڵکوو ئەم پڕۆژانە دەتوانن پێگەی هەولێر لە هاوکێشەکانی وزەی عێراقدا بەهێز بکەن، ڕۆڵی هەرێم لە دابینکردنی کارەبای وڵاتدا زیاد بکەن و وەرزێکی نوێ لە ڕکابەرییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە دەوروبەری بازاڕی وزەی عێراقدا تۆمار بکەن.
-
ئایا «مزگەوتی گەورەی بارزانی» ڕازی بنبەستی سیاسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات؟
مزگەوتێک بە قەبارەیەکی کەم وێنە لە هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لەوەی پەیوەندی بە ئایینەوە هەبێت، پەیوەندی بە جۆرە تێڕوانینێکەوە هەیە بۆ دەسەڵاتداری و لێکچوونی لەگەڵ مۆدێلی دەوڵەتانی کەنداودا.
-
بۆچی گەورەترین مزگەوتی جیهان لە هەولێر دروست دەکرێت؟/ سەلاحەدین خەدیو
سەلاحەدین خەدیو، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، لە یاداشتێکدا کە لە کەناڵی تایبەتیی خۆی «شارنامە» بڵاو کراوەتەوە، پڕۆژەی دروستکردنی «مزگەوتی گەورەی بارزانی» لە هەولێر تەنیا وەک پڕۆژەیەکی ئاوەدانی یان ئایینی نابینێت؛ بەڵکوو هاوپەیوەند لەگەڵ گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان، ململانێ حزبییەکان و وەرچەرخانە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکەوە لێکیدەداتەوە.
-
خوێندنەوەیەک بۆ ٣٥ ساڵ ئەزموونی حوکمڕانیی کورد لە عێراق
زانکۆی لەندەن بۆ ئابووری بڵاوی دەکاتەوە دەستکەوتی سەرەکیی ٣٥ ساڵ حوکمرانیی کورد لە عێراق، بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی نەبووە، بەڵکوو کۆنترۆڵکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بووە؛ دەستکەوتێک کە ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ململانێ سیاسییەکان و لاوازبوونی دامەزراوەکانەوە، کەوتووەتە ژێر هەڕەشەیەکی ڕژدەوە.
-
ئهدههم بارزانی: حاکمەکانی هەولێر چوار ساڵە له زێدی خۆم دووریان خستوومەتەوە
ئهدههم بارزانی، کهسایهتی سیاسی رایدهگهیهنێت، به بڕیارێکی نادادپهروهرانهی حاکمهکانی ههولێر، چوار ساڵی تهواوه له زێدی خۆی دورخراوهتهوه. ئهو جارێکی دیکه داوا دهکات هۆکاری دورخستنهوهی له زێدی خۆی ئاشکرابکرێت.
-
ڕاپۆرتی CPT لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان؛ ۷۵۱ هێرش و ۲۲ کوژراو لە سێ مانگ
ڕێکخراوی (CPT) ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاماری هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە عێراق بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لە ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶ـەوە دەستیپێکردووە.
-
بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی پارتی و یەکێتییەوە؛
دەرگای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند مانگە داخراوە
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، گرژییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتوونەتە قۆناغێک کە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی حکوومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
-
کوردانی فەیلی؛ قوربانیی ململانێ حزبییەکان لە بەغدا و هەولێر
شرۆڤەکاران دەڵێن داواکارییەکانی کوردانی فەیلی بووەتە بەشێک لە کێشمەکێشە سیاسییەکانی نێوان حزبەکان، حکوومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان.
-
لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر دوو سەربازی ئەمریکی و بەریتانی گیانیان لەدەستدا
لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەش لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، سەربازێکی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی گیانیان لەدەستدا. بەرپرسانی سەربازیی هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
-
هەوڵی درەنگوەختی هەولێر بۆ بەهێزکردنی نفووز لە بەغدا
کۆبوونەوە چڕوپڕەکانی مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران، سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی ئەمنیی عێراق لە بەغدا، گومانەکانی سەبارەت بە دەستپێکردنی ڕێبازێکی نوێ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا بەهێزتر کردووە.
-
بۆچی هەرێمی کوردستان هێشتا سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی نییە؟
ئاستەنگە یاساییەکان، ناکۆکییە سیاسییەکان و ناڕوونی دەربارەی داهاتووی ئامادەبوونی ئەمریکا، دەستڕاگەیشتنی هەرێمی کوردستان بە قەڵغانێکی بەرگریی سەربەخۆ ڕووبەڕووی ئالنگاریی جیدی کردووەتەوە.
-
بەرپرسێکی باڵای پارتی:
سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا پەکخراوە
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، وێڕای هۆشداریدان لە شکستهێنانی سیستەمی فیدراڵی و هەنگاونانی بەغدا بەرەو مەرکەزییەتی ڕەها، ڕایگەیاند کە ٥٥ ماددەی دەستووری عێراق هێشتا پەکخراون و لە کۆی ٨٧ بڕگەی ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیدا، تەنیا ٤ بڕگە جێبەجێ کراون.
-
زەیدی و بارزانی جەخت لە چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
-
بەرپرسی پێشووی باڵای حکومەتی ئەمریکا:
ناکۆکیی ناوخۆیی هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە
جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی پێشووی دۆناڵد ترامپ لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، هۆشداریدا لەوەی کە کوردانی عێراق لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ئەمریکا یەکدەنگ نین، ئەمەش وادەکات واشنتۆن نەتوانێت وەک پێویست پاڵپشتییان لێ بکات.
-
شارەزای پرسی کورد و بەرپرسی پێشووی ئەمریکا:
کوردانی عێراق نابێت پشت بە پشتگیریی ترەمپ ببەستن
ڤیکتۆریا تایلۆر، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کەمبوونەوەی خواستی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەتایبەت لە بواری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن چیتر نابێتە ناوبژیوان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا.