نزیکەی ۳ ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە کۆی ۳ ملیۆن و ۷۸۹ هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئێستا ۲ ملیۆن و ۹۰۱ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داتای دەنگدەرانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:

۱ملیۆن و ۳۶۶ هەزار و ۴۶۲ دەنگدەری گشتیی لە پارێزگای هەولێر هەن، ۱ ملیۆن و ۱۶ هەزار و ۳۵۷ دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ۱ملیۆن و ۴۹۶ هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، کە ۱ ملیۆن و ۱۴۶ هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. هێشتا تۆماری دەنگدەرانی ئەو دوو پارێزگایە جیا نەکراوە.

لە پارێزگای دهۆک ۹۲۶ هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، تاوەکوو ۰۳ـی تەمموز ۷۳۸ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە.

بەپێی مەڕسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە ۲۰-۱۰-۲۰۲۴ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

News Code 223766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha