کوردپرێس:
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و ئاڵەنگاری و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری ناوچەکە کراو رۆشناییش خرایە سەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا و بەردەوامی و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بە گرنگ زانرا.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەر لە کۆبونەوەکەدا "باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە".
Your Comment