پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و هیچ بیانوویەک قبووڵکراو نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، پێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق-مان لەگەڵ باڵێوزی بریتانیا تاو توێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە ستیڤن هیچن باڵێۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە دیدارێکدا؛ جەختمان کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵی هێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکیە سیاسیەکان لە پێناو خزمەت کردن و دابین کردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان.
ناوبراو دەشڵێت، لە بەشێکتی تری دیدارەکەدا جەختمان کردەوە لەسەر پێوسیتی و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و ڕامانگەیاند کە پێویستە هەڵبژاردن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و لەوە زیاتر بە هیچ بەهانە و بیانوویەک دوا نەخرێت و قەوارەی هەرێم نەخرێتە مەترسییەوە.
لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد، تێروانینی خۆمان لەبارەی هەموو ئەو کێشە و گرفتانە خستەڕوو کە ئێستا لە ئارادان و بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە  ناوچەکە.

News Code 223646

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha