بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانه غلای وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، به بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه لە کۆی ۱۰۰ کورسی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان ته‌رخان ده‌کرێت.
ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه، پێنج کورسییەکە بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت، بە شێوەیەک ۲ کورسی بۆ بازنه‌ی هەولێر، ۲ کورسی بۆ بازنه‌ی سلێمانی و ۱ کورسیش بۆ بازنه‌ی دهۆک.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بڕیاره‌که‌ی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان له‌به‌رامبه‌ر بەرکەوتەی پێکهاتەکان دێت که مافی خۆیانه تانه‌یان له بڕیاره‌که‌داوه.
به‌پێی دابه‌شکردنی کورسی کۆتاکان، له پارێزگای هه‌ولێر کورسیه‌ک تورکمان و یه‌ک مه‌سیحی، بۆ پارێزگای سلێمانی یه‌ک تورکمان و یه‌ک مه‌سیحی، یه‌ک کورسی بۆ پارێزگای دهۆک که ئه‌رمه‌نی ده‌بێت.
Your Comment