پەرلەمانی کوردستان
-
ئاری هەرسین:
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەبێتە هۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "چرکە بە چرکە زیان بە هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەگەیەنێت،" ئەو، کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی لووتکە بە "هەواڵێکی زۆر خۆش" ناودەبات و پێی وایە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتری هەردوولا و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
-
ئایا هەرێمی کوردستان پێویستی بە گرێبەستێکی نوێی کۆمەڵایەتییە؟
گۆڤاری ئامارجی جەخت دەکاتەوە کە تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان تەنها لە ڕێگەی قبووڵکردنی ڕێساکانی دیموکراتی، بەهێزکردنی پەرلەمان و دەرهێنانی سەرچاوەکان و دامەزراوە ئەمنییەکان لەژێر کۆنترۆڵی حیزبەکان ئەگەری هەیە.
-
هێمن هەورامی: ئامادەی کاراکردنەوەی پەرلەمانین
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئامادەیە بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارا بکاتەوە، چونکە هیچ بیانوویەک بۆ پەکخستنی پەرلەمان نیه.
-
دوو جەمسەریی هێز لە هەرێمی کوردستان؛ بەرژەوەندییەکی هاوبەش بۆ واشنتۆن، ئەنقەرە و بەغدا
پشکنین و شیکارییەکانی ماڵپەڕی "نەشناڵ کۆنتێکست" ئاماژە بەوە دەکەن کە بە پێچەوانەی بۆچوونە باوەکانەوە، ئەمریکا، تورکیا و تەنانەت بەغداش، لە بەردەوامیی بوونی دوو چەقی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ناڕازی نین. لە ڕوانگەی ئەم لایەنە کاریگەرانەوە، ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێگرە لەوەی هیچ کامیان ببێتە تاکە بڕیاردەر و یاریزانی سەرەکی لە دۆسیەکانی وەک: پەیوەندی لەگەڵ تورکیا، ڕێڕەوە بازرگانییەکان، پرسه ئەمنییەکان و کەرتی وزەدا؛ ئەم هاوسەنگییەش وای کردووە کە هێزی گفتوگۆ و مانۆڕی هێزە دەرەکییەکان پارێزراو بێت.
-
هۆشداری لە بنبەستی سیاسی هەرێم دەدرێت
کۆمیتەی ناوەندیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەبەیاننامەیەكی هۆشداریدا ڕایدەگەیەنێت، ئەو بنبەستە سیاسییە لە هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکاریی پۆستەکان لەنێوان دوو حزبی دەسەڵاتدار و پێکهێنانی حکوومەت ناگەڕێتەوە، بەڵکوو لەبنچینەدا بۆ شکستی فەلسەفە و ڕوانگەی دەسەڵاتدارێتی و بەسەرچونی شێوازی حوکمڕانی دەگەڕێتەوە.
-
لێکەوتەکانی هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ لەسەر هەرێمی کوردستان
هاوپەیمانیی نوێی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بردووەتە قۆناغێکی نوێوە. ئەم هاوپەیمانێتییە، گەرچی دەکرێت بۆ یەکەمجار باڵادەستیی پەرلەمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان بخاتە بەردەم تەحەددییەکی ڕاستەقینەوە، بەڵام هاوکات مەترسیی قووڵبوونەوەی دوو جەمسەریی سیاسی و دامەزراوەیی نێوان هەولێر و سلێمانیش زیاتر دەکات.
-
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت:
هەرێمی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت هەرێمی کوردستان بەهۆی شکستی لایەنە سەرەکییەکان (پارتی و یەکێتی) لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردن، لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە.
-
ئاراس تاڵەبانی: هیوادارم حزبەکانی زۆنی سەوز بەدەم پێشنیارەکەی پارتییەوە بچن
ئاراس تاڵەبانی، سەرکردەی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئامۆزای بافڵ و قوباد تاڵەبانی، داوا لە "حزبەکانی زۆنی سەوز" دەکات، بەدەم پێشنیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بچن.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
پێویستە گفتوگۆکان لە شەقام و میدیاکانەوە بگوێزرێنەوە سەر مێزی یاسایی
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردن کرد پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە، تاوەکو سەرجەم گفتوگۆ و کێشەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم ببرێنە ناو هۆڵی پەرلەمان.
-
کلیل و قوفڵی پەرلەمان / ئەمیر مام والی
ماوەی مانگێکە هەڵمەتێکی چڕ بۆ کردنەوەی دەرگای پەرلەمان لە لایەن پارتیەوە دەستی پێکردوە، لەم چوارچێوەیەشدا میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەن کە پەرلەمان پیرۆز بکەن، بە جۆرێک کە خەریکە کردنەوەی قوفڵەکەی پەرلەمانمان لێبکەن بە کردنەوەی دەرگای قودس لە لایەن عومەری کوڕی خەتابەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە هەر خۆیان قوفڵەکەیان داخست بە ڕوی پەرلەمانتارەکاندا!
-
ململانێ لەسەر دەسەڵات؛ بۆچی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێشتا پێکنەهێنراوە؟
ناکۆکی لەسەر لێکدانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی دەسەڵات و چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرەو گرژی بردووە و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی نادیارەوە.
-
هەڵویستی توندی پارتی دیموكراتی كوردستان:
یەکێتیی نیشتمانی ڕێگری لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەکات
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کات کوشتن و ڕێگری لە پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت، ڕایگەیاند کە یەکێتی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکان، سیاسەتی خۆسەپێنی پەیڕەو بکات، جەختیشی کردەوە کە پارتی وەک نوێنەری زۆرینەی خەڵک، سازش لەسەر ماف و دەستکەوتەکانی کوردستانییان ناکات.
-
ئایا «مزگەوتی گەورەی بارزانی» ڕازی بنبەستی سیاسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات؟
مزگەوتێک بە قەبارەیەکی کەم وێنە لە هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لەوەی پەیوەندی بە ئایینەوە هەبێت، پەیوەندی بە جۆرە تێڕوانینێکەوە هەیە بۆ دەسەڵاتداری و لێکچوونی لەگەڵ مۆدێلی دەوڵەتانی کەنداودا.
-
هێمن هەورامی:
پێدانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی ئەسڵ و ئەساسی نییە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رازیبووە وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەسڵ و ئەساسی نییە.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
-
دابەشکردنی دەسەڵات لە بازنەیەکی بەتاڵ؛ پارتی و یەکێتی لە دووڕیانی دروشم و واقیعدا
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦٠٠ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی هێشتا باس لە «ئامادەیی» خۆیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکەن؛ بەڵام ناکۆکییەکانیان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات، دانوستانەکانی لە بنبەستدا هێشتووەتەوە.
-
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی شکستی هێنا/ سەرتیپ جەوهەر
لە سایەی بەردەوامیی بنبەستی سیاسیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەبوونی دامەزراوەی حکومڕانیی یەکگرتوو، هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینە لە گوشاری هاوئاهەنگی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی؛ دۆخێک کە بە بڕوای چاودێران، قەوارەی سیاسی و دەستکەوتەکانی چەند دەیەی ڕابردووی ئەم هەرێمەی خستووەتە سەر لێواری تیاچوون.
-
لە وەڵامی چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان؛
بزووتنەوەی گۆڕان: هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دانوستانی لەگەڵ نەکردووین
بزووتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە لە چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە نەکردووەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە هەڵوێستی فەرمی ئەوان، پشتگیریکردنە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
-
هۆشیار زێباری:
ئەگەر یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت هاوکاری نەکات بژاردەی دیکەمان دەبێت
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە چارەنووسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دوای تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردندا، چەندین زانیاریی نوێی خستە ڕوو.
-
پارتی و کۆمەڵ جەخت لە نەمانی گرژییەکان و پاراستنی هەرێم دەکەنەوە
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هاوینەهەواری پیرمام کۆ بوونەوە، لە دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، وردەکاریی گفتوگۆکانیان بۆ میدیاکان خستە ڕوو.
-
کۆدشکێنی لە پڕوپاگەندەیێک؛
شیکردنەوەی ئیدیعای پڕچەک کردن لەلایەن واشنتنەوە لەدژی کورد/ محەمەد هادیفەر
لە دوای دووبارەبوونەوەی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژ بە هێزە کوردییەکان بەوەی کە چەکی سەربازییان شاردووەتەوە؛ ئەم یادداشتە بە دیدێکی ڕەخنەیی و بە پشتبەستن بە داتاکانی مەیدانی و مێژوویی، ئەو بانگەشەیە وەک بەشێک لە ستراتیژییەکی ئاڵۆزی ڕاگەیاندنی-ئەمنی هەڵدەسەنگێنێت. ئەم یادداشتە، هاوکات لەگەڵ دژایەتیی گوتاری سووکایەتیپێکەری واشنتۆن بەرامبەر بە پێشینەی مێژوویی بەرگریی کورد، دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە لەو کەلێنە قووڵەی کە لەنێوان دەسەڵاتی حزبی لە هەرێمی کوردستان و ئیرادەی گشتیی خەڵکدا هەیە. یادداشتەکە وابیر دەکاتەوە کە ئەم تۆمەتبارکردنە، پەردەیەکە بۆ بەڕێوەبردنی گرژییە ناوچەیییەکان و پەردەپۆشکردنی ئەو بۆشایییە کە لە سیستمی فەرمانڕەواییی هەرێمدا هەن.
-
خوێندنەوەیەک بۆ بەرنامەی عەلی زەیدی؛ هەرێمی کوردستان لە پەراوێزدا
مەسعوود عەبدولخالق، شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان، بە وردبوونەوە لە بەرنامە ١٣ پەڕەییەکەی «عەلی زەیدی» بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق، ئاماژە بە دووپاتنەبوونەوەی ناوی هەرێمی کوردستان و نەمانی وشەی «فیدراڵیزم» لە ئەدەبیاتی فەرمیی بەغداد دەکات. ناوبراو پێی وایە پەککەوتنی دامەزراوە ناوخۆییەکانی هەرێم، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد چیتر هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی دیپلۆماسی جیدی لەبەرچاو نەگرن.
-
کۆمهڵی دادگهری:
یەکێتی و پارتی دامهزراوه شهرعیهکانیان لە هەرێمی کوردستان پهکخستووه
مهکتهبی سیاسی کۆمهڵی دادگهریی کوردستان رایدهگهیهنێت، ههردوو پارتی دهسهڵاتدار، وێڕای دروستکردنی قهیرانی ئابووری و کۆمهڵایهتی، بوونهته هۆی پهکخستنی دامهزراوه شهرعییهکانی ههرێمی کوردستان.
-
نەوەی نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی دەیەم چاوهڕوانی بڕیاری شاسوار عهبدولواحیدە
فراکسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی کوردستان ڕایگهیاند، تائێستا لهبارهی بهشداریکردن له کابینهی دهیهمی حکوومهتی ههرێمی کوردستان بڕیاریان نهداوه و چاوهڕوانی بڕیاری شاسوار عهبدولواحید، سهرۆکی جووڵانهوهکهن.
-
ئێرانییەکان پەندێکیان هەیە ئەڵێ؛
مانگایەک ڕێی کەوتە کۆشکەوە نابێ بە سەرۆک، کۆشکەکە ئەبێ بە گەوڕ*
ساڵی ٢٠١٣ کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا، کاک نەوشیروان گەیشتە ئەو بڕوای ئەوەی هی وتن بو وترا. کاتی ئەوەیە لە حکوومەت هەرچی پێکرا قسە بکا بە کردار.
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان:
۵۴۲ کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوور خرانەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوورخستنەوەی ۵۴۲ کاندیدی لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
-
پەرلەمانی کوردستان: ئامادەکاری کراوە و ئامادەین کۆ ببینەوە
دوای ئەوەی شاندی پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاند سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان دەڵێت: "ئامادەکاری کراوە و پەرلەمان ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە".
-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی:
لە مانگی ئەیلوول دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: مانگی ئەیلوول پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و یەکەم کاریشی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەبێت.