سلێمانی
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی:
بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبووڵنەکراوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لهبارهی هێرشكردنه سهر سلێمانی و ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەو کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە.
-
سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران:
هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین؛ هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "بهئامانجگرتنى ههرێمى کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".
-
هونەرمەندانی سلێمانی بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی سروودیان گوت
کۆمەڵێک لە گەنجانی هونەرمەندی سلێمانی لە جووڵەیەکی خۆڕسکدا، ڤیدیۆ کلیپێکیان بە زمانی کوردی لەژێر ناونیشانی «ئەی ڕابەرم ئەی خامنەیی.. ئەی ئیمامم تاجی سەرم» بڵاوکردەوە.
-
وەرچەرخانی ستراتیژی؛
نهێنیی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و سلێمانی
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە سەردەمێک بەهۆی دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە، قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و تۆمەتبارکردنی بە هاوکاریی پەکەکە گەیشتبووە نزمترین ئاستی خۆی، ئێستا لەسەر ڕێڕەوی چاککردنەوەدایە. زنجیرە دیدارەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی هەردوولا نیشانی دەدەن کە ئەنقەرە و سلێمانی، بەهۆی گۆڕانی هاوکێشە ناوچەییەکانەوە، وەرزێکی نوێیان لە هاوکاری دەستپێکردووە.
-
قوباد تاڵەبانی و هاکان فیدان پرۆسەی ئاشتی و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمیان تاوتوێ کرد
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە و پشتیوانیی هەرێمی کوردستان و یەکێتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی لەو تورکیا دووپاتکردەوە، هاوکات ڕایگەیاند کە پێویستە بە زوترین کات حکوومەتی نوێی هەرێم لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە پێکبهێنرێت.
-
زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی دۆسیەی عەبدوللەتیف ئەحمەد بڵاوکردەوە
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی کۆتاییهاتنی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بڵاوکردەوە، کە تایبەت بوو بەو کێشە و مشتومڕانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە دەوروبەری مامۆستای زانکۆ و سەرکردەی سەلەفی، عەبدوللەتیف ئەحمەد دروستببوو.
-
عەلی حەمەساڵح:
نزیکەی ۸۰ هەزار پارچە زەوی کە پشکی فەرمانبەران بوو، لە سلێمانی بە نایاسایی فرۆشراون!
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو زەوییانەی کە بڕیار بوو وەک بدرێنە مامۆستایان و فەرمانبەران، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە داگیر کراون و مەتر مەتر فرۆشراونەتەوە.
-
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد
وەفدێکی کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانی مەزاری مام جەلال-یان کرد و تاجەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.
-
جێگری پارێزگاری کرماشان لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆبووەوە
جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: خوالێخۆشبوو مام جەلال، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق، نەک تەنیا سیاسەتمەدارێکی دیار بوو، بەڵکوو هێمای پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بوو.
-
بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا؛
نەوشیروان مستەفا، شۆڕشگێڕی ڕووناکبیر/ محەمەد هادیفەر
نەوشیروان مستەفا ئەمین، لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ لە سلێمانی، شاری ڕاپەڕین و شۆڕشی کوردستان، یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسییە خۆساختە و ناوازەکانی کوردی عێراق. لە دەیەی دووەمی تەمەنیدا لەگەڵ بزووتنەوەی خەباتی کورد بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی ئاشنا بوو، دواتریش لە سلێمانی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
دەستگیر کردنی ۹ تیرۆریستی داعش لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا
دهزگای ئاسایشی ههرێم، دهستگیركردنی نۆ تیرۆریست له سنووری سلێمانی و چهمچهماڵ و ئیدارهی راپهڕین راگهیاند و جهختیكردهوه لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ ئهنجامدهدرێت.
-
ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری باڵای ئێران لە سلێمانی بەڕێوە چوو
لە کونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەچوو.
-
مەزڵووم عەبدی:
بەهای کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بارەی سەردانەکەی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆم باراک و بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی ئازاد کرا
ئارام قادر، سهرۆكی پێشووی هاوپهیمانیی نیشتمانی، دوای زیاتر له ههشت مانگ له دهستگیركردنی له سلێمانی، ڕۆژی یهكشهممه ئازاد كرا.
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم:
ڕووداوەکەی نزیک بازگەی کەڵەوانان، ڕووداوێکی ئاسایی هاتووچۆ بووە
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بارەی ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی نزیک بازگەی کەڵەوانانی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "ڕووداوەکەی ئەمشەوی نزیک بازگەی کەڵەوانان، ڕووداوێکی هاتووچۆی ئاسایی بووە".
-
ڕێكخراوی سی پی تی:
لەسنووری سلێمانی هێرشی درۆنی کرایەسەر ئۆتۆمبیلێک
لە هێرشێکی درۆنیدا لەسەر ڕێگای نێوان دوکان بۆ سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستداو کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوو.
-
کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردستانی سووریا بەڕێوەدەچێت
لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەمپەینی کۆ کردنەوەی هاوکاری بۆ کوردستانی سووریا بەڕێوەدەچێت.
-
لە هەرێمی کوردستان و دیاسپۆرا گردبوونەوە بۆ پشتگیری لە کوردانی سووریا بەڕێوەچوو
وەک پشتگیرییەک لە کوردستانی سووریا، لە دوێنێوە لە شار و شارۆچەکەکانی هەرێمی کوردستان و دیاسپۆرا گردبوونەوە ناڕەزایی دەکرێت.
-
ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کران
یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و تۆمەتبارانی دیکەی لالەزار لە سلێمانی دەڵێت، ۱۷ کەس لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد کراون.
-
میدیای فەرمیی یەکێتی:
لاهوور جەنگی لە سلێمانی دەمێننەوە و تەنیا دۆسیەکەی دەڕواتە هەولێر
میدیای فەرمیی یەکێتی رایدەگەیەنێت: خودی لاهوور جەنگی و تۆمەتبارانی دیکەش، هەر لە سلێمانی دەمێننەوە و تەنیا دۆسیەکەیان بۆ وردبینیی تەمیزی، دەڕواتە هەولێر، بەپێی یاسا بەرکارەکانیش، هەر تاوانێک لە ناوچەیەک رووبدات، دەبێت تۆمەتباران لە هەمان دادگای ئەو شوێنەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە، دادگایی بکرێن.
-
مامۆستایەکی ناڕازی لە شاری سلێمانی دەستگر کرا
دڵشاد میرانی، یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
-
یەكێتی و پارتی ڕێگری لە بەرپرسانی یەكدی دەكەن بچنە سنوورەکانیانەوە
لە دوو ڕووداوی هاوشێوەدا، هەریەكە لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازگەی سماقولی و بازگەی کۆیە ڕێگریان لە بەرپرسانی یەكدی كرد بچنە سنوورەكانیانەوە.
-
سەنتەری میترۆ بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم؛
پێویستە لافاو نەکرێتە بۆنەیەک بۆ دەرخستنی ڕقی سیاسی نێوان لایەنەکان
سەنتەری میترۆ لەبارەی ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا ڕایگەیاند: "کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەلار و ناوچەکانی تری گەرمیان، بۆنەیەک نیین بۆ دەخستنی ڕقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەکان".
-
ئارەش لهۆنی ئامادەیی پارێزگاکەی بۆ هاوکاریکردنی سلێمانی دەربڕی
پارێزگاری سنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، ئامادەیی بۆ گەیاندنی هەر هاوکارییەکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم دواییانە دەربڕی.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی: بەئامانجکردنی کۆرمۆر هەڕەشەیەکی نیشتمانییە
چوارچێوهی ههماههنگی لهبارهی هێرشهكهی سهر كێڵگهی كۆرمۆر رایدهگهیهنێت، پشتیوانی دهكهین له گرتنهبهری ڕێكاری یاسایی پێویست بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییهكان لهبارهی هێرشهكه.
-
هێرشکرایە سەر کۆرمۆر/ هەناردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا
درەنگانی ئەمشەو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە.
-
یهکێتی نیشتمانی مسۆگەر کردنی ۲۰ کورسی پهرلهمانیی ڕاگەیاند
تائێستا یهکێتی ۲۰ کورسی له پهرلهمانی عێراق مسۆگهر کردوه، ئهوه جگه له دو کورسی کۆتای پارێزگای دهۆک و بهغدا.
-
ژمارەی نافەرمیی کورسی لایەنەکانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق
بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی و یەکێتی زۆرترین کورسیەکانی هەرێمی کوردستانیان بەدەستهێناوە.
-
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان؛
کورسیەکانی نەوەی نوێی لە ۹ کورسیەوە بۆ ۳ کورسی دابەزی
بهگوێرهی ئهنجامی نافهرمی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق، نهوهی نوێ دوو لهسهر سێ كورسییهكانی له ههرێمی كوردستان لهدهستدا و له ۹ كورسییهوه بۆ ۳ كورسی دابهزی.
-
سروە عەبدولواحید:
هاوڵاتیان تۆڵەی ئەو ستەمە بکەنەوە کە ٣٤ ساڵە بەرامبەریان دەکرێت
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا بە راگەیاندنەکانی وت: دەنگدان تەنها رێگایە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری رووبدات، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە.