تیتر سه زیرسرویس
-
دکتۆر ئاهەنگەرنژاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردپرێس ڕایگەیاند:
کتێبی «ڕەوتناسیی شیعری هاوچەرخی کوردیی باشووری» ئامادەی بڵاو کردنە
دکتۆر جەلیل ئاهەنگەرنژاد، شاعیر و توێژەری ناسراوی کورد، کۆتاییهاتنی کارەکانی نوێترین توێژینەوەی خۆی بە ناوی «ڕەوتناسیی شیعری هاوچەرخی کوردیی باشووری» و ئامادەبوونی ئەم بەرهەمەی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ڕاگەیاند.
-
جێگری پارێزگاری کرماشان لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆبووەوە
جێگری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: خوالێخۆشبوو مام جەلال، سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق، نەک تەنیا سیاسەتمەدارێکی دیار بوو، بەڵکوو هێمای پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بوو.
-
سنوورە دەوڵەمەندەکان و شارە هەژارەکان؛
بۆچی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سوود لە پێگەی جیۆ-ئابووریی خۆیان وەرناگرن؟/ مەنسوور ئەولا
لە سەردەشت و پیرانشارەوە تا دەگاتە بانە، مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و قەسری شیرین؛ کەرتی سنووریی کوردنشینی ئێران یەکێک لە گرنگترین پێگە جیۆ-ئابوورییەکانی وڵاتی لەبەردەستدایە. ناوچەیەک کە هاوسێی ڕاستەوخۆی عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیایە و دەکرێت ببێتە شاڕێی بازرگانیی وشکانیی ئێران لەگەڵ ڕۆژاوای ئاسیا.
-
دکتۆر قادر ئەحمەدیان:
ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە
دکتۆر قارد ئەحمەدیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئەزموونی مێژووی هاوکاریی زلهێزەکان لەگەڵ کورد و دەڵێت ئەگەر حیزبە کوردییەکان ببنە دارەدەستی بێگانە داهاتووی سیاسییان دەکەوێتە مەترسییەوە.