پێنج کورسی بۆ پێکهاته‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دیاری کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا، پێنج کورسی بۆ پێکهاته‌کان وه‌ک کۆتا له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دیاریبکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانه‌ غلای وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند،  به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه‌ لە کۆی ۱۰۰ کورسی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان ته‌رخان ده‌کرێت.

ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه‌، پێنج کورسییەکە بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت، بە شێوەیەک ۲ کورسی بۆ بازنه‌ی هەولێر، ۲ کورسی بۆ بازنه‌ی سلێمانی و ۱ کورسیش بۆ بازنه‌ی دهۆک.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، بڕیاره‌که‌ی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان له‌به‌رامبه‌ر بەرکەوتەی پێکهاتەکان دێت که‌ مافی خۆیانه‌ تانه‌یان له‌ بڕیاره‌که‌داوه‌.

به‌پێی دابه‌شکردنی کورسی کۆتاکان، له‌ پارێزگای هه‌ولێر کورسیه‌ک تورکمان و یه‌ک مه‌سیحی، بۆ پارێزگای سلێمانی یه‌ک تورکمان و یه‌ک مه‌سیحی، یه‌ک کورسی بۆ پارێزگای دهۆک که‌ ئه‌رمه‌نی ده‌بێت.

پێنج کورسی بۆ پێکهاته‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دیاری کرا

پێنج کورسی بۆ پێکهاته‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دیاری کرا

پێنج کورسی بۆ پێکهاته‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دیاری کرا

News Code 223540

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha