جومانە غەلای
-
وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێندرا
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ڕنگە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕابگەیەنن.
-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:
یەک ملیۆن و ۳۰۰ هەزار كەس لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە
كاتژمێر ۷ی بەیانی رۆژی ۸ی مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەوەستێت و بێدەنگی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
-
جومانە غەلای:
تا ئەمڕۆ ۵۴۰ پێشێلکاری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەنی عێراقدا تۆمار کراون
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت: تا ئێستا ۵۴۰ پێشێلکاری لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا تۆمار کراون، کە ۶۲ـیان هی کاتی پێش دەستپێکردنی بانگەشەن و هەموویان پێبژاردنیان بۆ کراوە.
-
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق لەسەر بانگەشەی پێشوەختە هۆشداری دەداتە کاندیدەکان
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق سه‌پاندنی سزای غه‌رامه‌کردنی له نێوان دو تا ۱۰ ملیۆن دینار بۆ سه‌رپێچی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌وان قۆستنه‌وه و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته ڕاگه‌یاند.
-
بەهۆی نەبوونی کارتی بایۆمەترییەوە؛
۲۷ لەسەدی دەنگدەران ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکەن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندێکی تایبەت بە هەڵبژاردن، نزیکەی ۲۷%ـی دەنگدەران لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۲۵ـی پەرلەمانی عێراق بێبەش دەبن، هۆکارەکەشی ئەوەیە بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەبێ کارتی بایۆمەتری هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگ بدات.
-
ماوەی خۆتۆمار کردنی پارت و هاوپەیمانییەکان لە عێراق کۆتایی هات
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت بە فەرمی ماوەی کۆتایی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانییەتییەکان هات بەڵام بابەتی درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە دەگەڕێتەوە سەر ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن.
-
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان:
ڕێگە نادرێت هیچ کەس تۆماری دەنگدانی بۆ کەرکووک بگوازێتەوە
وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌کرێت و هاوڵاتیان له نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له که‌رکووک، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سەلاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌کانیان بگۆڕن.