یەکێتی بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواکەوتنی هەڵبژاردن نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ڕایگه‌یاند، بیانووەکان بیانووی بەجێ نین بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵکوو "شەڕفرۆشتنن" یان هەوڵی ڕێگریکردنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێستون فایەق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "یەکێتی لەگەڵ ئەوەیە لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە هەڵبژاردن بکرێت، کاندیدەکانیشی بەشێوەی نافەرمی خەریکی بانگەشەی خۆیانن،  بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواکەوتنی هەڵبژاردن نییە، سەرۆکی یەکیتی پێیوایە بەپێی ئەوکاتەی سەرۆکایەتی هەرێم دایناوە هەڵبژاردن بکرێت".

ناوبراو وتیشی: "پارتی بە تەنها نەیوتووە بەشداری ناکەم لە هەڵبژاردن، بەشدارینەکردنی پارتی واتە ڕێگریکردن لە هەڵبژاردن، وای ئەبینم ئەوەی پارتی هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن نەک نەکردنی هەڵبژاردن، چوونکە بەم بڕیارە ڕێگری بۆ هەڵبژاردن دروستدەکات".

بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێم وا بڕیارە 10ی مانگی شەش هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، ئامادەکاریەکان بۆ ئەو مەبەستە کراون و لایەنە سیاسیەکان ناوی لیست و کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، بەڵام تا ئێستا پارتی سوورە لەسەر بایکۆتکردنی پرۆسەکە، ئەوەش دوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان و لابردنی کورسی کۆتاکان.

News Code 223418

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha