بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی وت: "ناومان تۆمارکردووە و لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین".
عەبدوڵڵا وەرتی گوتی، چاوەڕێی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانن بۆ دیاری کردنی رۆژێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دوای ئەوە تەواوی رێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەشداربوون، لە هەڵبژاردن جێبەجێ دەکەن.
۲۰ـی ئایاری ۲۰۲۴ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بە بڕیارێک کۆمیسیۆنی ناچار کرد، پێنج کورسیی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتای پێکهاتەکان دابنێت؛ دوو کورسی بۆ تورکمان و کریستیان لە سلێمانی، دوو کورسی هاوشێوە لە هەولێر، یەک کورسی بۆ پێکهاتەی ئەرمەن لە دهۆک تەرخان کرا.
بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بووە هۆکاری ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و پێکهاتەکان بڕیاری بەشداری کردنی لە هەڵبژاردنی داهاتوووی پەرلەمانی کوردستان بدەن.
پێشتر کۆمیسیۆن پێشنیازی کردبوو ۰۵ـی ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەمڕۆ جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، ناتوانن لەو وادەیەی پێشنیازکراوە، هەڵبژاردن بەڕێوەببەن.
Your Comment