بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕۆژی 5ی مانگی (حوزەیران/6) نووسراوێکی بە واژۆی خۆیەوە ئاڕاستەکردووە و ئاگاداری ئەندام و بەرپرسانی حزبەکەی دەکاتەوە، خۆیان بەدوور بگرن لە لێدوان قسەکردن بۆ میدیاکان لەبارەی وردەکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
هاوکات لە نووسراوێکی دیکەدا لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرجەم ئۆرگانەکانی حزبەکە ئاگادار دەکاتەوە کە تەنها پلان و بەرنامەی مەکتەبی هەڵبژاردن جێبەجێ بکەن، هەروەها خۆیان بەدووربگرن لە لێدوان و قسەکردن بۆ میدیاکان لەبارەی وردەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
Your Comment