سێ بە سفر بۆ بەغداد و ڕیمۆنتادایەکی ناوخۆی بەسەر پارتیدا!/ ئەمیر مام والی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوای کێشەکانی چەند مانگی پێشوو کە لەنێوان پارتی و دادگای فیدڕاڵیدا ڕوویدا، پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو جوهد و هێزی خۆی بەکارهێنا بۆ سەرکەوتن لەو یاریەدا.

کوردپرێس:

پارتی هەر لەو پێناوەشدا هەموو فشارێکی سیاسی و دیبلۆماسی بەکارهێنا، لە دیداری سەرۆک کۆماری تورکیاوە بگرە بۆ دیدارەکانی ئەمریکا، دواتر بۆ دیدار لەگەڵ محمد شیاع سودانی و سەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە ئامانجی باڵای کۆی دیدارەکان بریتی بوون لە:

١-دواخستنی هەڵبژاردن.
٢-گێڕانەوەی یانزە کورسی کۆتاکان و بێ کاریگەرکردنی دادگای فیدڕاڵی.
٣-کردنی هەڵبژاردن بە یەک بازنە لە هەرێمی کوردستاندا.

دوای ئەوەی پارتی و سەرۆکەکەی دادگای فیدڕاڵیان بە دادگای بەعثی ناوبرد و وایان نیشان دەدا بە قەوله خۆیان( خۆ ناچەمێنن)! دوای بێ هیوابون لەوەی کە ئەمریکیەکان یان تورکەکان بتوانن هەڵبژاردن لە سودی پارتی دوابخەن، لە کۆتا دیدار لە لایەن محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشنیارکرا بۆ پارتی کە ئەگەر ئێرانیەکان ڕازیبن ئەوا ئێمە وەک حکوومەتی عێراق لاریمان لە دواخستنی هەڵبژاردن تا ماوەیەکی دیاریکراو نییە. لە دوای ئەو پێشنیارە نێچیرڤان بارزانی و وەفدی یاوەری بەرەو ئێران واتە ( ماڵە کۆنەکەیان)، وەڕێ کەوتن.
لەدوای دیدارەکانی نێچیرڤان بارزانی ئێرانیەکان هەڵبژاردنیان بە چەند مەرج و داواکاری بۆ پارتی دواخست کە پێشووتر باسمان کردووە مەرجەکان چی بوون.

دوای وەرگرتنی ڕەزایەتی ئێرانیەکان لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی پەیامی بە مسروور بارزانی دا کە نامەیەک بۆ دادگای فیدڕاڵی بنووسێت و داوای دواخستنی هەڵبژاردن و یەک بازنەی و کورسی کۆتاکان بکات.

سێ بە سفر بۆ بەغداد

گۆڵی یەکەم/ سەرۆکی پارتی کە دەیوت دادگای فیدڕاڵی دادگای بەعسیەکانە، لەپێناو خۆیاندا هەستان بە شکایەت بەرزکردنەوە بۆ هەمان دادگا، واتە بەغداد بە ژیرانە دانپێدانانی پارتی وەرگرت بەو دادگایە، دوای ماوەیەکیش لە شکایەتەکە هەر ئەو دادگایە سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و هیچ داوایەکی جێ بە جێ نەکرد.
گۆڵی دووهەم/ ڕاستە هەڵبژاردن ماوەیەک دواخرا بەڵام هیچ مەرجێکی پارتی جێ بەجێ نەکرا بە تایبەت مەرجی یەک بازنەی هەڵبژاردنەکە، کەوایە ئەمە دوو گۆڵی ئاسان لە پارتی.
گۆڵی سێیەم/ نە گێڕانەوەی کورسی کۆتاکان و کەمکردنەوەی پێنج کورسی لەو سەد کورسیەی کە هەبوو، لەو پێنج کورسیەش دوو کورسییان خستە گۆڕەپانه یەكێتی نیشتیمانیەوە!

کەوایە پارتی نەک هەر دەستکەوتی وەرنەگرت لەدواخستنی هەڵبژاردن بەڵکوو سێ بە سفر یاریەکەی دۆڕاند بە تەرەفی موقابیل.

ڕیمۆنتادا گەورەکەش لە ناوخۆدا بە بڕوای من بەشداری کردنی شێخ ئەدهەم بارزانیە لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەگەر پێشووتر پارتی ڕازی بوایە بە هەڵبژاردن، ئەوکات کارتی شێخ ئەدهەم کاری نەدەکرد و وادەی تۆمارکردنی لیست کۆتایی هاتبوو، بەڵام ئەمجارە نەک هەر کارتەکە فەعال بوەتەوە لە دژی پارتی، بەڵکوو تەسەوری ئەوە دەکرێت کە بەشێکی گرنگی دەنگی پارتی بە سودی بارزانییە ڕیفۆرم خوازەکان کۆتای پێ بێت.

News Code 223637

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha