پارتی دیموکراتی کوردستان
-
خیانه‌تی ۳۱‌ی ئاب، کاره‌ساتی په‌لاماردانی سوپای فاشیستی به‌عس بوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌سه‌ر بانگێشتی ڕه‌سمیی پارتی دیموکرات
مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ۲۸ ساڵ به‌سه‌ر ۳۱‌ی (ئاب/۸)دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌ته چه‌وته دووبارهبۆوهکانی لێره و له‌وێی پارتی هه‌میشه قه‌تماغه‌ی برینی هاوینی خیانه‌ت هه‌ڵده‌داته‌وه.
-
عەسائیبی ئەهلی حەق:
حەشدی شەعبی بۆ ڕێگری کردن لە بەقاچاغ بردنی نەوت چووە سنووری گەرمیان
میدیای سەربە عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی جووڵەپێکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بۆ ڕێگری کردن بوە لە بەقاچاغ بردنی نەوت".
-
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا:
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە بێ پارتی و سونەکان ناتوانێت کۆ ببێتەوە
ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دەڵێت: پێشتر به‌ره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند فراکسیۆنێکی تر له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا زۆرینه بوون، به‌ڵام ئێسته کێشه‌یان تێکه‌وتووه و زۆرینه نه‌ماون، بۆیه به‌بێ پارتی و سوننه‌کان ناتوانن ھیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه به‌رن.
-
بەرپرسێکی یەکگرتووی ئیسلامی:
پارتی دیموکرات و یەكێتیی نیشتمانی دەبنە كەمینە
بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و دەڵێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا پارتی و یەكێتی دەبنە كەمینە.
-
په‌رله‌مانتارێکى پارتى:
دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پێچەوانەی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیە
په‌رله‌مانتارێکی پارتی دەڵێت نه‌بوونی سیوله و زیادبوونی پارەی مووچه، تەنها بیانووە بۆ نه‌ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هه‌رێمی کوردستان.
-
سەرۆکی پارتێکی بەرەی تورکمانی:
بەرەی تورکمانی لەگەڵ پارتى و عەرەب ۱۰ کورسییان هەبوو، دەیانتوانى کۆبوونەوەیەکى هاوشێوەى هۆتێل ڕەشید بکەن
سەرۆکی پارتێکى نێو بەرەى تورکمانیی یەکگرتوو ڕاگەیاند، لەگەڵ عەرەب و پارتى دەیانتوانى کۆبوونەوەى هاوشێوەى ئەنجوومەنى پارێزگا لە هۆتێل ڕەشید بکەن، بەڵام بۆچوونى پارتى وابووە نابێت یەکێتى بخرێتە دەرەوەى حکوومەتى خۆجێی کەرکووک.
-
سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى وه‌ڵامێكى توندى بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتى ده‌داته‌وه
پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە هەولێر، لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندی حزبه‌كه‌یدا په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و وتى: "ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بە حەیاتی چاویان پێناكەوێت، بابچن لە مەریخ وەیبگرنەوە، ئەگەرنا لەو خاكە جوانە چاویان پێناكەوێت، پارتی لەناو جەماوەر دروست بووە، هەر هی هەمووان دەمێنتەوە و ناحەزانیش چی دەكەن با بیكەن".
-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات:
کورد یەکگرتوو نییە و خۆی بە خاوەنی کەرکووک نازانێت
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک لە دوای هەشت ساڵ کارێکی باشە، هەرچەندە دەبوایە یەکێتی و پارتی پێکەوە بوونایە لە کەرکووک.
-
ئەندانێکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
یەکێتی لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یەکێتی بووە بە دەڵاڵی عەقاراتی سیاسی، لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت.
-
پارتی دیموکرات دەوڵەمەند و کوردستانێکی هه‌ژار/ مەسعوود عەبدولخالق
مەسعوود عەبدولخالق لە یادداشتێکدا دەنووسێت پارتی حزبیکی جه‌ماوه‌ری بوو تا کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌میش، له‌یه‌که‌م هه‌لبژاردن ۵۱%ی ده‌نگی خه‌ڵکی هێنا، ئێستا ده‌نگه‌کانی ئه‌وه‌نده که‌م بوویته‌وه تهنها۴۶۱ هه‌زار ده‌نگی به ته‌زویر و سوری تورکیای ماوه (له هه‌ڵبژاردنی ۲۰۲۱).
-
مه‌سعوود بارزانی: پارتی بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه خه‌ڵکی کوردستان سه‌رفراز بن
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه خه‌ڵکی کوردستان سه‌رفراز بن و دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کوردستان هه‌رده‌م پارێزراو و به‌هێز بێت.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاریی گه‌وره‌دان
جێگری سه‌رۆکی پارتی له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی حزبه‌که‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پارتی هه‌میشه خۆی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌کاندا نوێ بکاته‌وه.
-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەمڕۆ کوردستان لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی ڕیزەکانی ھەیە
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی 16ی ئاب، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
-
لە یادی ۷۸ ساڵەی دامەزراندنیدا مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی بڵاو کردەوە
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ۷۸ ساڵەی دامەزراندنیدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: یادی دامەزراندنی پارتی، تەنیا یادی حزبێکی سیاسی نییە.
-
لە گفتوگۆیەکی تێروتەسەلدا بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕەهندەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک؛
سەعدی ئەحمەد پیرە: مەعقوولە کە شەش کورسییەکەی ئێمە بچووکتر بێت لە دوو کورسی تورکمان یان دوو کورسیەکەی پارتی دیموکرات؟
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕەهندەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی شی کردەوە و وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر سەرکەوتنی حزبەکەی بە ۶ کورسیەوە لە ئەنجومەنی پارێزگا (۵ کورسی یەکێتی و یەک کورسی کەمینەی مەسێحی)، وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسی کەرکووکدا بە دوو کورسییەوە لە قازانج شەریکی کورد نەبوو بەس لە زەرەردان شەریک بووە و ئیشی کردووە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک کە یەکێتی تێدا نەبێت.
-
پارێزگاری نوێی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد
ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و هەر ئه‌مڕۆیش له دیوانی پارێزگا ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
-
مەلا بەختیار:
بەهۆی دژایەتیی لایەنە سیاسییەکانەوە مانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تا ئێستا ڕوون نییە
مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی خانەقینی کردووە بە قوربانیی کەرکووک و مانەوەی ڕێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە.
-
سه‌رۆک کۆماری عێراق مه‌رسوومی کۆماریی بۆ پارێزگاری نوێی کەرکووک ده‌رکرد
سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ مه‌رسوومی کۆماریی بۆ رێبوار ته‌ها ده‌رکرد و به‌فه‌رمیش وه‌ک پارێزگاری که‌رکووک ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
-
وردەکاریی ڕێککەوتنەکەی کەرکووک
دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا ئاماژەی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکەی ڕۆژی ۱۰ی ئاب لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کردووە.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەوەی لە ڕۆژی ۱۰ی ئاب لە هۆتێل ڕەشید کرا یاسایی نییە و گرفتی هەیە
وتەبێژی پارتی لە بارەی دانانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و دابەش کردنی پۆستە ئیدارەییەکان، رایگه‌یاند، ئەوەی لە ڕۆژی ۱۰ی ئاب لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کراوە ناتوانێ ببێتە چارەسەرێکی دروست بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی شاری کەرکووک.
-
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی:
ئیدارەدانی هاوبەشی کەرکووک باشترین چارەسەرە
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی پارێزگای كه‌ركووک به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌یه به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
ناکرێت ئاواره‌کان بکرێنه بارمته‌ی ململانێی سیاسی و کارتی ده‌نگدان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەیسی ئێزدییەکان و ئاوارەبوونیان و پرسی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
پارتی لە نیوەشەودا و بەدزییەوە خەڵکی شەنگالیان جێهێشت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت هێزەکانی پارتی لە نیوەشەودا و بەدزییەوە خەڵکی شەنگالیان بۆ دڕندەکانی داعش جێهێشت.
-
لەسەر ئیدیعای هەڵاتنی هێزەکانیان لە شەنگال، پارتی وەڵامی یەکێتیی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی وه‌ڵامی یه‌کێتی دایه‌وه و رایگه‌یاند، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی هەوڵی داوە ئەو کارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسکە سیاسیە و حزبییەکانی خۆی بقۆزێتەوە.
-
یەکێتی، پارتی بە هەڵاتن لە شەنگال تۆمەتبار دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دەیەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا، یەکێتى نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ڕا کردن و کەمتەرخەمی هێزی پارتی فەرمانڕەوا کەمترین دەرفەتی بۆ بەرەنگاریی و پارێزگاریی هێشتەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
پێویستە کۆتایی بەو دۆخە بێت کە ۱۰ ساڵە بەسەر شەنگالدا سەپێنراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال و کۆتایی هێنان بەو دۆخە دەکات کە "۱۰ ساڵە بەسەر شەنگالدا سەپێنراوە".
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە.
-
ئەندامێکی پارتی:
یەکێتی بە نیاز بوو خیانەتێکی تر لە کەرکووک بکات، بەڵام بۆی نەچووە سەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک-گه‌رمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، یەکێتی بەنیاز بوو خیانەتێکی تر لە خەڵکی کەرکووک بکات و شارەکە تەسلیمی شۆڤێنییەکان بکاتەوە بەڵام بۆی نەچووە سەر.
-
ئەندامێکی بەرەی گەل تایبەت بۆ کوردپرێس:
پارتی و یەکێتی ترسیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شادمان مەلا حەسەن ئەندامێکی بەرەی گەل لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان، وتی: پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی ترسیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیە چوونکە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەدڵی ئەم دوو حزبە نابێت.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان: کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاند کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.