سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەیەکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ڕۆژی ۲۰-۱۰-۲۰۲۴ بەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بڕیاریدا بەدەرکردنی فەرمانی هەرێمی ژمارە ۲۲۲ی ساڵی ۲۰۲۴ کە تێیدا هاتووە، پاڵپشت بەبڕگەی دووەم، لەمادەی دەیەم، لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، ژمارە یەکی ۲۰۰۵ی هەموارکراو، بڕیارماندا بە:

۱- دیاری کردنی ڕۆژی ۲۰-۱۰-۲۰۲۴ بەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق.

۲- گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی ئەم فەرمانە.

۳- ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.

دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شى وت: "وادە نوێیەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوای هەڵسەنگاندنێکی تەواوی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان‌ و گوێگرتن لە بیروبۆچوونەکان دیاری کراوە".

News Code 223711

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha