بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە شارپرێسی ڕاگەیاند: کارەکانی کۆمسیۆن لە ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، هاوکات پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری بەردەوامە بە هاوڵاتیان.
بەوتەی جومانە غەلای، کارەکانی کۆمسیۆن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەردەوامە و ئەو دەنگۆیانەی دەگوترێت کارەکان ڕاگیراون، دوورە لە ڕاستیەوە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تەواوی کارەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرتووە".
ڕاگرتنی کارەکان ڕۆژی سێشەممە لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
Your Comment