چوار لایەنی سیاسی هەرێم دژى هەوڵەکانى دواخستنى هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنەکانى یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ لە پەرلەمانى عێراق دژی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەدا فراکسیۆنەکانى یەکێتیی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ بە توندى هەموو هەوڵێک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن: "سێجار لەسەر خواستى پارتێکى سیاسی و وەک تەحەدایەکى تەواوەتى یاسا و دەستوور و مەرسوومەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى و بڕیارەکانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواخراوە".

ئەو چوار فراکسیۆنە دەشڵێن: "مافى هیچ پارتێکى سیاسیش نییە کە دەسەڵاتى ئەمنى و سەربازیى خۆى بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنى ئەمرى واقع و یاخیبوون لە یاسا و بریارەکان".

داواش لە سەرجەمى دەسەڵاتە فیدراڵییەکان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەنجوومەنى وەزیران و دادگاى فیدراڵى و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەکەن ڕووبەڕووى ئەم هەوڵانە ببنەوە و گرەنتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەن لە وادەى دیارییکراوى خۆیدا لە 10ى حوزەیرانى ئەمساڵ".

News Code 223428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha