بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: تاوەکوو ئێستا بەفەرمی ڕۆژی هەڵبژاردن دیارە، بۆ دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن، دەبێت کۆمیسیۆن بە فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە کە ناتوانن لەو وادەیە هەڵبژاردن بکەن، ئەوکات ئێمەش وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکەین.
لای خۆیەوە جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: "بەشێکی ڕێکارەکان سەرلەنوێ دەستپێدەکەنەوە، دوای یەکلابوونەوەی وادەی نوێی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیار لەسەر ڕێکارەکان دەدات".
شایانی باسە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ۲۲-۰۵-۲۰۲۴ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ماوەی كاركردنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی بۆ ۰۶-۰۱-۲۰۲۵ درێژکردەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دڵشاد شەهاب دەڵێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی کۆمیسیۆن دەکات تاوەکوو ڕۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.
News Code 223558
Your Comment