بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی نامەکەی ئەدهەم بارزانی بەمشێوەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
داوا لە ھەموو لایەنەكان و ھاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمریكا دەكەم كە ھێزی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی چیتر ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستان دوانەكەوێت و ھەر دواكەوتنێک تەواوی پرۆسەی دیموكراتی لـە هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسیەكی زۆر گەورە و جدییەوە.
بەھەموو پێوەرەكان ھیچ دەزگایەک و سەرۆكاتیەكی یاسایی و شەرعی لەم وڵاتە نەماوەو ھەموو دەسەڵاتەكان لە دەرەوەی شەرعیەت و بە شێوەیەكی ناشەرعی كار دەكەن و لێرەیە كە نیگەرانی دروست دەبێت، کە لە بەرامبەر بارودۆخەکە كردەوەی ناشەرعی لە دەرەوەی یاسا ڕووبدات.
پێویستە بۆ پاراستنی خوێنی زیاتر لە دوو سەد هەزار شەھید و دەھا ساڵی تێكوشان و خەبات و ڕەنجی ئەم میللەتە بە فێرو نەچێت و ئارامی و ئاسایشی كوردستان و رۆژھەڵاتی ناڤین تووشی شڵەژان نەبێت، پێویستە ئەمریكا ڕۆڵی سەرەكیی خۆی ببێنێت و نەهێڵێت ھەندێک لایەنی سیاسی بۆ بەرژەوەندی خۆی بنەمایەكانی پێكەوە ژیان بخاتە مەترسییەوە، چوونكە بارودۆخەكە زۆر ناسک و ھەستیارە.
ئەدھەم بارزانی
Your Comment