لە کەرکووک دەبێت کەرکووکیەک ببێتە پارێزگار چ کورد چ غەیری کورد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت کەرکووکییەک ببێتە پارێزگاری شارەکە بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی نەتەوایەتیەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بە میدیای عێراقیی وتووە: ئەوان ڕێگە نادەن بە هیچ کاندیدێک کە لە دەرەوەی پارێزگای کەرکووک بۆ پۆستی پارێزگار دابنرێت، دەمانەوێت پیشەییانە کاری خۆی بکات".
دوای پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، هێشتا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کۆنەبووەتەوە، هاوکات خودی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەو بابەتە دەستوەردانی کردووە، بەڵام هێشتا کێشەکە چارەسەر نەبووە.
لە نوێترین پێشنیازدا، تورکمانەکان داوا دەکەن پۆستی پارێزگار بۆ سێ خول دابەش بکرێت و هەر خولێک بدرێتە پێکهاتەیەک یەکێتی پێشنیازەکەی پەسەند کردووە و عەرەبی سوننە تا ئێستا بێ وەڵامە.

News Code 223672

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha