بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌ندامه‌کانی سوێندنی یاساییان خوارد، یه‌که‌مین کاری ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، جێگرانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و دواتریش پارێزگار و جێگرانی پارێزگار ده‌بێت، به‌ڵام کۆی گشتی پڕۆسه‌که به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدایه.
هه‌ریه‌که له پارتی و یه‌کێتی که دوێنێ له ده‌باشان کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له ئاستی باڵادا ئه‌نجامدا، ده‌ڵێن، "هەردوولا کۆک‌بووین لەم قۆناغەدا لە پێناو بەرژەوەندەی هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت بۆ خزمەتی شار و شارۆچکەکان".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی خه‌ندان، له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پارتی و یه‌کێتیدا باس له هه‌ریه‌که له پرسه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و کێشه‌کانی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانیان کردوه، واتا "پرسه‌کان به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه".
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک که ۱۸‌ی ۱۲‌ی ۲‌۰۲۳ به‌ڕێوه‌چوو، کورد ۷ کورسی (یه‌کێتی ۵، پارتی ۲)، عەرەبی سونە ۶ کورسی، تورکمان ۲ کورسی و کوتلەی بابلیۆنیش تەنها کورسییە کۆتاکەی لە کۆی ۱۶ کورسی ئەنجومەنەکە بەدەستهێناوە.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری کەرکووک یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردن بو له ساڵی ۲۰۰۵وه، ئه‌وه‌ش شاره‌که‌ی برده قۆناغێکی نوێوه، به‌تایبه‌ت که له ساڵی ۲۰۱۷وه "دۆخی سه‌ربازی" به‌سه‌ر شاره‌که‌دا سه‌پێنراوه و ده‌سه‌ڵات لای عه‌ره‌بی سوننه‌یه و له‌وکاته‌وه ڕاکان جبووری، پارێزگاری "دڵ و قودسی کوردستان" بەڕێوە دەبات.
ئیسماعیل حەدیدی، کاندیدی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه، "عەرەبی سونە دەیەوێت پۆستی پارێزگاری کەرکووکی لابمێنێتەوە، ڕاکان جبوریش چاوی لەبەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگارە".
وتیشی، "هیچ رێککەوتنێکی یەکلایی کەرەوە لەنێوان لایەنەکاندا ئەنجام نەدراوە و تەنها لێکتێگەیشتن هەیە، یەکێک لە پێشنیارەکانیش ئەوەبوو پۆستی پارێزگار دوو ساڵ لای کورد و دوو ساڵ لای عەرەب بێت".
Your Comment