سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاتووە.
بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: پارتی لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدا توانیویەتی دوو کاندیدی خۆی سەر بخات و دەنگی مەسعوود بارزانی بۆ یەکێک لەو دوو کاندیدە بووە.