بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بانگهێشتنامەیان بۆ ڕۆشتووە و بڕیارە کۆبوونەوەکە لە مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک بەڕێوەبچێت.
لە ئێستادا، یەکێتی و لایەنێکی عەرەبی و ئەندامەکەی کرستیان لە بەرەیەکدان و ۸ کورسییان هەیە، پارتی و بەرەی تورکمانی و چەند لایەنێکی دیکەی عەرەبی لە بەرەیەکی دیکەدان و ئەم بەرەیەش ۸ کورسییان هەیە، بەوەش هیچکام لە هەردوو بەرەکان ناتوانن نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا تەواو بکەن و ئیدارەی نوێ پێکبهێنن.
١٨ى کانونى یەکەمى ساڵى ڕابردوو، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە، حکوومەتى خۆجێیی پارێزگاى کەرکووک و دیالە پێکنەهێنراوە.
Your Comment