بەبێ بەشداری عەرەب و تورکمانەکان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری ئەندامانی کورد و کۆتای کریستیانەکان کە ژمارەیان هەشت ئەندامە، بەڕێوەچوو.

کوردپرێس:

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای کەرکووک یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەستپێکرد، بەڵام لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە بایکۆت کراوە.

بەهۆی بایکۆتی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانەوە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەکەی دواخست و نەیتوانی پارێزگاری نوێی شارەکە دیاری بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتیدا نزیک‌بوونەوە بۆ ڕێککەوتن بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ سەرکردەیەکی پارتی ڕایگەیاند پارێزگاری کەرکووک دەبێت کوردێکی بێلایەن بێت.

News Code 223004

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha