لایەنە کوردییەکانى کەرکووک لەسەر دیاری کردنی پارێزگار کۆ دەبنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەڵبەندی کەرکووکی کۆمەڵی دادگەری دەستپێشخەرى بۆ لایەنە کوردییەکانى کەرکووک کردووە سبەى کۆ ببنەوە، لەسەر دیاری کردنی پارێزگار و پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بانگهێشتنامەیان بۆ ڕۆشتووە و بڕیارە کۆبوونەوەکە لە مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک بەڕێوەبچێت.

لە ئێستادا،  یەکێتی و لایەنێکی عەرەبی و ئەندامەکەی کرستیان لە بەرەیەکدان و ۸ کورسییان هەیە، پارتی و بەرەی تورکمانی و چەند لایەنێکی دیکەی عەرەبی لە بەرەیەکی دیکەدان و ئەم بەرەیەش ۸ کورسییان هەیە، بەوەش هیچکام لە هەردوو بەرەکان ناتوانن نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا تەواو بکەن و ئیدارەی نوێ پێکبهێنن.

١٨ى کانونى یەکەمى ساڵى ڕابردوو، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە، حکوومەتى خۆجێیی پارێزگاى کەرکووک و دیالە پێک‌نەهێنراوە.

News Code 223819

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha