بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە بەرەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتوون و ئێستا خاوەنی چوار کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن و چاوەڕوانی لایەنە عەرەبییەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی لەو پارێزگایە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: ئەو ڕێککەوتنە سەرناگرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی: ڕێککەوتنی پارتی و بەرەی تورکمانی بۆ ئەوەی ساڵێک پارێزگاری کەرکووک لای کورد بێت و ساڵێک بۆ تورکمان و ساڵێک بۆ عەرەب پچڕ پچڕکردنی کەرکووکە.
وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت: "ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی هەڕاجکردنی کەرکووکە کە خۆیان پێی دەڵێن دڵی کوردستان".
سەعدی پیرە وتیشی: یەکێتی بە دەنگی خەڵکی کەرکووک زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێناوە و پارتی و بەرەی تورکمانی ناتوانن پەراوێزی بخەن و لە ماف و بەرکەوتەی خۆی خۆش نابێت.
Your Comment