کورد رێکه‌وتنه‌ پێشووەکان لەبارەی پۆسته‌‌کانی پارێزگای کەرکووک ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رکردەیەکی‌ به‌ره‌ی تورکمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد رێکه‌وتنه‌کانی پێشوو بۆ دابه‌شکردنی پۆسته‌ ئیداریه‌کانی پارێزگای کەرکووک و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌ت ده‌کاته‌وه‌، ئێمه‌ و کوتله‌ عه‌ره‌بیه‌کان به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌مان نه‌کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌کره‌م فه‌وزی ته‌رزی له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و کوتله‌ عه‌ره‌بیه‌کان به‌شداری دانیشتنه‌که‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگامان نه‌کرد، بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کورد له‌ ڕێککه‌وتنه‌ سیاسییه‌کانی پێشو و هه‌وڵه‌کانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پۆسته‌ ئیدارییه‌کانی پارێزگا و ئه‌نجومه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان هه‌ڵه‌کانی پێشو دوباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "رێککه‌وتنی سیاسی نێوان پێکهاته‌کانی کەرکووک دابه‌شکردنی پۆستی جێبه‌جێکردن و یاسادانانی بۆ پارێزگاکه‌ و به‌شداریکردنی هه‌موان به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی پارێزگاری کەرکووک له‌خۆده‌گرێت".

ئه‌کره‌م فه‌وزی ته‌رزی باسی له‌وه‌شکرد، "کشانه‌وه‌ی تورکمان و عه‌ره‌ب بوه‌ هۆی پێشێلکردنی نیسابی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجام نه‌دانی".

دوێنێ دوشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک به‌بێ به‌شداریکردنی کوتله‌ عه‌ره‌بی و تورکمانیه‌کان، به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی کورد (یه‌کێتی و پارتی) و کۆتای مه‌سیحیه‌کان دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا، به‌هۆی نه‌بونی نیسابی یاساییه‌وه‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی دواخست.

عه‌ره‌ب و تورکمان کۆی گشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن که‌ ۱۶ کورسی ئه‌نجومه‌نه‌، هه‌شت کورسیان هه‌یه‌، یه‌کێتی پێنج کورسی، پارتی دو کورسی، کورسیه‌کیش بۆ پێکهاته‌ی مه‌سیحیه‌کان دیاریکراوه‌.

News Code 223014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha