تورکیا دەیەوێت لەپرسی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک یەکێتی پەراوێز بخات

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی العرب-ی چاپی لەندەن دەڵێت، لە سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، باس لە پەراوێزخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک و ئەنجومەنی پارێزگاکەی کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، تورکیا بە چڕی هەوڵەکانی لەڕێگەی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی میت، بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و بێ­بەشکردنی یەکێتی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە دەستپێکردووە، هاوکات دەشڵێت، تورکیا ڕۆڵی هەیە لە دانوستانی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن و کۆکردنەوەیان لە یەکتر، جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەوتەی سەرچاوەیەک کە بۆ ڕۆژنامەکە قسەی­کردووە، کاڵن لە ماوەی هەفتەیەکدا دووجار سەردانی عێراقی کردووە و ئەجێندای سەردانەکەی، مەلەفی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا بووە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی العرب، سەرەڕای ئەوەی یەکێتی لەنێو لیستە کوردییەکان براوەی هەڵبژاردنە، بەڵام تورکیا دەیەوێت لەپرسی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک پەراوێزی بخات، هاوکات ڕێگە نەدات یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرێت.

هەر لەدوای سەردانەکەی کاڵن بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک سوێندین یاساییان خوارد و دەستکرا بە دروست­کردنی ئەنجومەنەکە.

بەگوێرەی العرب، لەژێر فشاری ئیبراهیم کاڵن، پارتی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی لەگەڵ یەکێتی هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو دەربارەی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک کۆ ببنەوە، هاوکات پارتی بەڵێنی بە سەرۆکی میت داوە، لەگەڵ یەکێتی لە کەرکووک هاوپەیمانێتی نەبەستێت.

News Code 222974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha