نابێت پارێزگاری کەرکووک کەسێکی حزبی بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لەسەر چەند پرسێک کۆ بووەوە، خاڵی یەکەم کە لە کۆبوونەوەکەدا خراوەتە بەرباس، گۆڕانکارییەکانی هەفتەی ڕابردووی حزبەکە بوو، کە لەلایەن مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە پیرمام، بڕیار لەسەر گۆڕانکاریی لە پۆستی چەند بەرپرسیاریێتیی لق و ئۆرگانەکان درا و شوێنی چەندین بەرپرسی دیاری حیزبەکە گۆڕدران.

ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکان لەلایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە پەسندکراون، 'هەروەها باس لەو گۆڕانکارییانەی دیکە کراون، کە رەنگە دووبارە لە لق و ئۆرگانەکانی پارتیدا بکرێن.'

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان کە لەلایەن مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەکەدا خراوەتە بەردەم ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، ئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی بوو لە دەباشان.

 شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێریی مەکتەبی سیاسی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای یەکێتی، پێشنیازی ئەوەیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کردووە، کە کەسێکی بێلایەن هەڵبژێردرێت، بەڵام پێشنیازەکە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە رەتکراوەتەوە، دواتر پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە کاندیدێکی یەکێتی بکرێتە پارێزگار، کە بە دڵی پارتیش بێت.

News Code 223003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha