کەرکووک
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی ۱۴۰:
پێویستە خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان ناویان لە زێدی خۆیان تۆمار بکەن
سەرۆکی بۆردی ماددەی ۱۴۰ ڕایگەیاند، داوا لە خەڵکی کەرکووک و ناوچەکانی سنووری مادەی ۱۴۰ دەکات، بچن لە زێدی باب و باپیری خۆیان ناوەکانیان تۆمار بکەن.
-
سەرژمێری لەناوچە کێشەلەسەرەکان مەترسی لەسەر کورد دروست دەکات
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، لە سەرژمێریدا ژمارەیەک مەترسی بۆ کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەن.
-
دادگایەک لە بەغدا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ههرسێ تۆمەتباری سووتاندنی بازاڕەکانی هەرێم دەرکرد
دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕهسافه بڕیاری ئازادکردنی بۆ ههرسێ تۆمەتباری سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆکی دەرکرد.
-
چوار چەکداری داعش لە ناحیهی لهیلان کوژران
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق کوشتنی چوار چهکداری داعشی له سنووری پارێزگای کهرکووک ڕاگهیاند.
-
حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک بە رێگای ناشەرعی دروستکراوە
بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، ئەو حکوومەتە خۆجێیەی کە لە کەرکووک پێکهێندراوە "ناشەرعیە" و ئەوان دوپاتی دەکەنەوە هیچ کاندیدێکیان بۆ هیچ پۆستێکی ئەو شارە نییە.
-
سوپاى عێراق هێرشێکى ئاسمانیی کردەسەر گرووپێکی چەکدارانى داعش
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، لە ڕرێگەى فرۆکەى F۱۶ـەوە، شەش چەکدارى داعشیان لە سەلاحەدین کوشتووە.
-
لە کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە/ شەش کەس برینداربوون
لە شاری کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، لەبارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.
-
سەرژمێری دەبێت پاش ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک بکرێت
بەرپرسی لقی سێی پارتی رایگهیاند، دەبوایە پەلە نەکرێت له سەرژمێری و دهبوو دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئهوکات سەرژمێریی دانیشتووان لە کەرکووک بکرایە.
-
لە کەرکووک سەرکردەیەک و پێنج چەکداری داعش کوژران
هێزه ئهمنییهکانی عێراق له ئۆپهراسیۆنێکی تایبهتدا له پارێزگای کەرکووک شهش چهکداری داعشیان کوشت، کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعشە.
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
بەبێ بەرچاوڕوونى ناچینە پرۆسەی سەرژمێرییەوە
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى بۆ پرۆسەى سەرژمێرى پێکهێناوە و بەبێ بەرچاوڕوونى ناچنە پرۆسەی سەرژمێرییەوە.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک:
بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چاوەڕێی بڕیاری دادگاین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "گەڕاینەوە دەوامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکەین، بۆ هەر بڕیارێک قسەی خۆمان دەبێت".
-
سەرۆکی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق:
پێدانی تۆپهاوێژ بە پێشمەرگە، هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
محهمهد حهلبووسى دژایهتیى خۆى بۆ هێزهكانى پێشمهرگه ڕاگهیاند و جهختی كردهوه، "پێدانی تۆپهاوێژی پێشكەوتوو بە پێشمەرگە بەتەواوی ڕەتدەكەینەوە".
-
وەزیری دادی عێراق: کهرکووک بهبێ شهراکهتی ڕاستهقینه ناڕوات بهڕێگاوه
وهزیری دادی عێراق ڕایگهیاند، پێکهێنانی حکوومهتی خۆجێی کهرکووک بڕیارێکی نیشتیمانی بوو و نابێت خهمساردی بکرێت له پڕۆژهکان و خزمهت کردنی خهڵکی پارێزگاکه.
-
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق فڕۆکهیهکی تورکیای خستەخوارەوە/ وێنەهەواڵی کوردپرێس
هێزی بەرگری ئاسمانیی عێراق رایگهیاند، فڕۆکهیهکی بێفڕۆکهوانی تورکیایان لە ناوەڕاستی کەرکووک خستە خوارەوە کە لە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانییەوە هاتبوو.
-
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی:
پەکەکە ڕێگرە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر کونترۆلیدایە
عیرفان عەبدولعەزیز دەڵێت: دیارە پەکەکە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەیان دروست کردووە بۆ دەسەڵاتی کوردی، ئەو ناوچانەی کە تێیدا بوون، نەیانهێشتووە ئاوەدان بکرێتەوە.
-
ویستی گەل لە شوێنێک و کەین و بەینی ئێوە لە شوێنێکی تر/ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا لە یادداشتێکدا کە بۆ کوردپرێسی ناردووە باس لە کاردانەوەی ژمارەیەک لە لایەنەکوردییەکان دەکات بۆ کۆبوونەوەی هۆتێل ڕەشید لە بەغدا و وەڵامی ڕەخنەکانیان دەداتەوە، لە دێژەدا دەقی یادداشتەکە هاتووە:
-
داواکەی ڕاکان جبووری هاوشێوەی سکاڵای تورکمانەکان لەبارەی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووکەوە ڕەت کرایەوە
دادگاى کارگێڕی داواکەی ڕاکان جبوورىی بۆ دەرکردنى فەرمانى سالاریى تایبەت بە کۆبوونەوەى هۆتێل ڕەشید ڕەت کردەوە.
-
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
پارێزگاری کەرکووک پارێزگاری هەموو پێکهاتەکانە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، پارێزگاری کەرکووک پارێزگاری هەموو پێکهاتەکانە و هەموو پێکهاتەکان بەشداری لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەن.
-
سەرۆکی پارتێکی بەرەی تورکمانی:
بەرەی تورکمانی لەگەڵ پارتى و عەرەب ۱۰ کورسییان هەبوو، دەیانتوانى کۆبوونەوەیەکى هاوشێوەى هۆتێل ڕەشید بکەن
سەرۆکی پارتێکى نێو بەرەى تورکمانیی یەکگرتوو ڕاگەیاند، لەگەڵ عەرەب و پارتى دەیانتوانى کۆبوونەوەى هاوشێوەى ئەنجوومەنى پارێزگا لە هۆتێل ڕەشید بکەن، بەڵام بۆچوونى پارتى وابووە نابێت یەکێتى بخرێتە دەرەوەى حکوومەتى خۆجێی کەرکووک.
-
پارتێکى تورکمانی:
دادگەی فیدراڵى سکاڵا دژ بە پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێیی کەرکووک تاوتوێ دەکات
بەرپرسی پارتێکى ئەندام لە هاوپەیمانى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو راگەیاند: چوارشەممە دادگەى باڵاى فیدڕاڵى تاوتوێى ئەو دوو سکاڵایە دەکات کە لەلایەن تورکمان و عەرەب لە دژى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک پێشکێش کراون.
-
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان:
دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک شانۆگەری و پیلانگێڕی بوو
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک شانۆگەری و پیلانگێڕی بووە و ئەوانەشی ڕێککەوتنەکەیان کردووە، بوێری ئەوەیان نییە ناوەڕۆکەکەی ڕوون بکەنەوە.
-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات:
کورد یەکگرتوو نییە و خۆی بە خاوەنی کەرکووک نازانێت
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند، دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک لە دوای هەشت ساڵ کارێکی باشە، هەرچەندە دەبوایە یەکێتی و پارتی پێکەوە بوونایە لە کەرکووک.
-
چاوەڕوانی بڕیاری داگا دەکەن؛
بەرەی تورکمانی: نەچووینەتە ناو ڕێککەوتنی هۆتێل ڕەشیدەوە
وتەبێژی بەرەی تورکمانی ڕایگهیاند، ئەو دەنگۆیانەی هیچ ینەمایەکی نییە کە باس لەوە دەکەن بەرەی تورکمانی گفتوگۆی چووەتە ڕێککەوتنی هۆتێل ڕەشید له بەغدا.
-
ئەندانێکی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان:
یەکێتی لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت
ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یەکێتی بووە بە دەڵاڵی عەقاراتی سیاسی، لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت.
-
لە گفتوگۆیەکی تێروتەسەلدا بە مەبەستی لێکدانەوەی ڕەهندەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک؛
سەعدی ئەحمەد پیرە: مەعقوولە کە شەش کورسییەکەی ئێمە بچووکتر بێت لە دوو کورسی تورکمان یان دوو کورسیەکەی پارتی دیموکرات؟
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕەهندەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی شی کردەوە و وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر سەرکەوتنی حزبەکەی بە ۶ کورسیەوە لە ئەنجومەنی پارێزگا (۵ کورسی یەکێتی و یەک کورسی کەمینەی مەسێحی)، وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسی کەرکووکدا بە دوو کورسییەوە لە قازانج شەریکی کورد نەبوو بەس لە زەرەردان شەریک بووە و ئیشی کردووە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک کە یەکێتی تێدا نەبێت.
-
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:
پارێزگاری نوێی کەرکووک ئەو برینانە ساڕێژ بکات کە خەڵکی شارەکە گیرۆدەین
کهنهکه پیرۆزبایی ههڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکووک دهکات و هیوادارن رێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێ لە ماوەی بەڕێوەبردنی شاردا ئەو برینانە ساڕێژ بکات کە دانیشتوانی کەرکووک بەدەستیەوە دەناڵێنن.
-
پارێزگاری نوێی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد
ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و هەر ئهمڕۆیش له دیوانی پارێزگا دهستبهکار دهبێت.
-
مەلا بەختیار:
بەهۆی دژایەتیی لایەنە سیاسییەکانەوە مانەوەی ڕێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تا ئێستا ڕوون نییە
مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی خانەقینی کردووە بە قوربانیی کەرکووک و مانەوەی ڕێبوار تەهاش لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە.
-
سهرۆک کۆماری عێراق مهرسوومی کۆماریی بۆ پارێزگاری نوێی کەرکووک دهرکرد
سهرۆک کۆماری عێراق، ئهمڕۆ مهرسوومی کۆماریی بۆ رێبوار تهها دهرکرد و بهفهرمیش وهک پارێزگاری کهرکووک دهستبهکار دهبێت.
-
وردەکاریی ڕێککەوتنەکەی کەرکووک
دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا ئاماژەی بە وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکەی ڕۆژی ۱۰ی ئاب لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کردووە.