-
ئەردۆغان و زەیدی جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەنەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا و عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
-
میراتی سویسرا بۆ کوردەکان
بەپێی شیکارییەک کە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی قەیرانەکانی سەدەی ڕابردوو دەربارەی پرسی کورد، ڕەگ و ڕیشەیان لە ڕێکخستنە سیاسییەکانی دوای پەیماننامەی لۆزاندا هەیە؛ ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندیی هێزە گەورەکانی خستە پێش داواکارییە نەتەوەییەکانی کوردەوە.
-
ئاری هەرسین:
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەبێتە هۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "چرکە بە چرکە زیان بە هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەگەیەنێت،" ئەو، کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی لووتکە بە "هەواڵێکی زۆر خۆش" ناودەبات و پێی وایە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتری هەردوولا و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
-
بارزانی داوا لە بەغدا دەکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێم جێگیر بکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر هەولێر و ڕایگەیاند کە حکوومەتی هەرێم داوای لە بەغدا کردووە مۆڵەتی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان بدات.
-
خولی بەتاڵی هاوپەیمانێتیسازی لە هەرێمی کوردستان
ڕێککەوتنە نوێیەکەی یەکێتیی نیشتمانی و جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە تەنانەت ڕەوتە چاکسازیخواز و ئۆپۆزسیۆنەکانیش لە هەرێمی کوردستان بۆ مانەوە و هەژموونی سیاسی، ناچارن لە چوارچێوەی هەمان پێکهاتەی دەسەڵاتی نەریتیدا کار بکان.
-
سەعدی پیرە:
داوامان لە بافڵ تاڵەبانی کردووە بهشداری کۆبوونهوهی لووتکهی لایهنهکان بکات
سهعدی ئهحمهد پیره ئهندامی مهکتهبی سیاسی یهکێتی دەڵێت له کۆبوونهوهی مهکتهبی سیاسیی یهکێتیدا داوا له بافڵ تاڵهبانی، کرا بهشداری کۆبوونهوهی لووتکهی لایهنهکان بکات.
-
ئارایشی سەربازیی پ.ک.ک لە هەرێمی کوردستان گۆڕاوە
هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ قۆناغێکی نوێ، هەواڵ و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڕێکخراوە بە شێوەیەکی هێواش، ناوەندی جێگیربوون و ژێرخانی سەربازیی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا دەگوازێتەوە بۆ نوارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
-
ماڵپهڕی الحره:
عێراق داوای لە ئێران کردووه ڕێگه به تێپەڕبوونی کهشتییهکانی بە گەرووی هورمزدا بدات
عهلی زهیدی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهمیانی سهردانهکهیدا بۆ تاران داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە ڕێگه به تێپەڕبوونی کهشتییه نهوتههڵگرهکانی عێراق بدات که بە گەرووی هورمزدا تێدهپهڕن.
-
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی:
ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە نێوەندگیری بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران ناڕاستە
ڕۆژی هەینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە نێوەندگیری بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران ڕەتدەکاتەوە.
-
پزیشکیان بۆ شاندی باڵای عێراق:
جێبەجیکردنی ڕێککەوتنە ئابوورییەکان ئەولەویەتی هاوبەشی ئێران و عێراقە
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوریی شاندێکی باڵا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کۆ بوویەوە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
-
ئێلیزا مارکوس:
هەرێمی کوردستان چیتر پەناگەی ئارامی نەوەدەکان نییە بۆ پەکەکە
مارکوس لەو باوڕەدایە گۆڕانی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بوونی بە پێکهاتەیەکی سیاسیی جێگیر، مەودای چالاکییەکانی پەکەکەی بەرتەسک کردووەتەوە و ڕۆڵی هەبووە لە بڕیاری ئەو ڕێکخراوە بۆ هەنگاونان بەرەو ئاشتی.
-
وتەبێژی حکوومەتی عێراق:
عەلی زەیدی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، عەلی زهیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سبهی پێنجشەممە سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدات.
-
شەش دەیە هەوڵی بێ ئاکامی کوردەکانی عێراق بۆ بەدەست هێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فوربس ئاشکرای دەکات کە داواکاریی سەرکردە کوردەکان بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دەیەی ۱۹۶۰ەوە تا ئێستا چەندین جار دووبارە بووەتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگە یاساییەکەیەوە، هەرگیز نەیتوانیوە دەستی بگاتە سامانە کاریگەرەکانی بەرگریی ئاسمانی.
-
ئایا هەرێمی کوردستان پێویستی بە گرێبەستێکی نوێی کۆمەڵایەتییە؟
گۆڤاری ئامارجی جەخت دەکاتەوە کە تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان تەنها لە ڕێگەی قبووڵکردنی ڕێساکانی دیموکراتی، بەهێزکردنی پەرلەمان و دەرهێنانی سەرچاوەکان و دامەزراوە ئەمنییەکان لەژێر کۆنترۆڵی حیزبەکان ئەگەری هەیە.
-
مەسروور بارزانی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حزبە سیاسییەکان دەکات پەلە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت بکەن. دەشڵێت، "هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنێک، بۆیە نابێت بەبێ بیانوو بکرێتە ئامانج".
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی:
بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبووڵنەکراوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لهبارهی هێرشكردنه سهر سلێمانی و ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەو کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە.
-
کۆمەڵی دادگەری:
پێویستە حکوومەتی فدراڵی عێراق هەوڵ بدات ئاگری شەڕ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووربخاتەوە
مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵی دادگهری کوردستان رایگهیاند، ئەوەی دەگوزەرێت شەڕی پاوانخوازی و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ناوچەکەیە، سەرەڕای ئەوەش جەخت دهکهینهوه کە جەنگ و لێکەوتەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی حاڵەتێکی نەخوازراو دەکاتەوە.
-
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی:
ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر هەنگاو دەنێت
سهلاحهدین بههائهدین، رایگهیاند، سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن لهكاتێكدا لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورە و وێرانكەر و چارەنووس نادیار هەنگاو دەنێت.
-
گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتییە زەبەلاحەکانی ڕۆژاوا بۆ کەرکووک
دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی «بی پی»ی بەریتانی و «کۆنۆکۆفیلیپس»ی ئەمریکی لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی نوێدا، پەرەپێدانی یەکێک لە گرنگترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە کەرکووک دەگرنە ئەستۆ. ئەم پڕۆژە ٢٥ ملیار دۆلارییە، جگە لە ئامانجە ئابوورییەکانی، نیشاندەری هەوڵەکانی بەغدایە بۆ زیادکردنی پێگەی کۆمەڵگا نەوتییەکانی ڕۆژاوا لە پیشەسازیی وزەی عێراقدا و کەمکردنەوەی هەژموونی کۆمەڵگاکانی چین.
-
سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران:
هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین؛ هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "بهئامانجگرتنى ههرێمى کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە".
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی فەرمی دەربارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا، لەگەڵ سەرکۆنەکردنی توندی ڕووداوەکە، هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدەرانیشی دەکات.
-
عەمار حەکیم پشتگیری لە هەنگاوەکانی زەیدی دەکات بۆ هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، پشتگیری لە هەنگاوەکانی زەیدی دەکات بۆ هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و دەشڵێت: دوای ٣٠ی ئەیلول هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی چەک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت نامێنێت.
-
هێمن هەورامی: ئامادەی کاراکردنەوەی پەرلەمانین
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئامادەیە بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارا بکاتەوە، چونکە هیچ بیانوویەک بۆ پەکخستنی پەرلەمان نیه.
-
داوای وردبینی کردن لەو ۵۰ هەزار بەرمیل نەوتە دەکرێت کە ڕۆژانە دەدرێت بە هەرێم
ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی كردوو وردبینی لەو ۵۰ هەزار بەرمیل نەوتە بكات کە رۆژانە دەدرێت بە هەرێم.
-
نەوەی نوێ کۆبوونەوەی پارتەکانی هەرێمی بایکۆت کرد
جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە بایکۆتی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پارتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بە پێشنیاری سەلاحەدین بەهادین و بە ئامادەبوونی سەرکردەی پارتەکان ساز دەکرێت.
-
نووسینگهی مهسروور بارزانی:
۳۵۸ كیلۆ زێڕ ڕادهستی دهستهی دهستپاكی عێراق كرا
نووسینگهی مهسروور بارزانی رایگهیاند، لهماوهی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیدا، له ههرێمی كوردستان توانرا ژمارهیهک گەندەڵکار دەستگیربکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕو موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.
-
هەوڵی هەرێمی کوردستان بۆ دەربازبوون لە ژێر گوشارەکانی تورکیا و عێراق
لە کاتێکدا عێراق و تورکیا بە ڕێککەوتنێکی کاتی ڕێگرییان لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت کردووە، هەرێمی کوردستان هاوکات هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات) و قەتەردا، پشتبەستن بە ڕێڕەوە نەریتییەکانی هەناردەکردنی نەوت کەم بکاتەوە. ڕاپۆرتی پێگەی "ئۆیڵ پرایس" (OilPrice) ئەم دوو ڕەوتە بە دوو دیوی یەک ڕاستی دەزانێت؛ داهاتوویەک کە تێیدا ئاسایشی وزە و دیپلۆماسی زیاتر لە هەر کاتێکی تر بە یەکەوە بەستراونەتەوە.
-
ئامانجی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ قەتەر و ئیمارات
هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەریی گوشارە داراییەکان، ناکۆکییەکانی لەگەڵ بەغدا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدا، هەوڵ دەدات تۆڕی پەیوەندییە دەرەکییەکانی خۆی لەسەر بنەمایەکی نوێ دابڕێژێتەوە. نزیکبوونەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی هەولێر لە ئیمارات و قەتەر نیشانی دەدات کە کەنداوی عەرەبی خەریکە دەبێتە یەکێک لە کۆڵەکە نوێیەکانی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
-
چوار بەرپرسی کورد یاوهرى زهیدین بۆ ئهمریكا
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی وهفدێكى باڵا کە پێنج وەزیر، لەخۆدەگرێت، بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێکەوت، بهگوێرهى زانیارییهكان، ۲۷ كهس لهوهزیر و پهرلهمانتار یاوهرى زهیدین بۆ ئهمریكا، لهو ژمارهیهش چوار كوردى تێدایه.