بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی مهسروور بارزانی، سهرۆكی حکوومەتی ههرێم، له راگهیهندراوێكدا وتی، لەچوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لەنێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا هەیە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندهڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کاربکەن.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، لەماوەی ڕابردووشدا، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەرو دەستگیربکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.
ئاشكراشیكردوه، لەم چوارچێوەیەداو لەدوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ۳۵۸ کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەرداگیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.
جهختیشی كردۆتهوه كه حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە دريژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵکاران و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا.
Your Comment