بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی ئهمشهو له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "شەوی رابردو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبووڵنەکراو بوەوە، هێرشێکی مووشەکی بالیستی، کە لە ئێرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانى کردە ئامانج".
ئاماژهی بهوهش كردوه، "لە سەروی هەموو شتێکەوە، کاری هەرە لەپێشینەمان بریتییە لە سەلامەتی، خۆشگوزەرانی و پاراستنی هاوڵاتیانمان، دەزگا فریاگوزارییەکان و هێزەکانی بەرگری بە تەواوی خراونەتە گەڕ و بێوچان کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا. لەم کاتە سەختەدا شانبەشانی براکانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشکردنە سەر هەر یەکێکمان هێرشە بۆ سەر هەمومان".
بافڵ تاڵەبانی دهڵێت، "داوا لە هەموان دەکەین کە ئارام و چاوکراوە بن و پابەندی رێنماییە فەرمییەکانی دەزگا ئەمنییەکانمان بن. هەمومان پێکەوە بە خۆڕاگری و رژدبونمانەوە دەوەستین".
ئهوهشی خستهڕوو، "ئەو کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین، با ئەوە رون بێت: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبووڵنەکراوە، سەلامەتیی گەلەکەمان هێڵێکی سوورە کە ناتوانرێت پێشێل بکرێت".
بافڵ تاڵەبانی له راگهیهندراوهكهدا رونیكردوهتهوه، "ئێمە بەدوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیدا ناگەڕێین و خوازیاری ناسەقامگیریی زیاتریش نین لە ناوچەکەدا، بەڵام نابێت دانبەخۆداگرتنمان بە کەمبوونی ورە یان بێتوانایی لێکبدرێتەوە، ئێمە بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە هەماهەنگیداین بۆ دەستەبەرکردنی وەڵامێکی دیپلۆماسی و بەرگریکردنێکی ژیرانە، یەکلاکەرەوە و بەهێز بۆ پاراستنی نەتەوەکەمان".
ئهوهشی خستهڕوو، "ئێمە داوای راگرتنی دەستبەجێی ئەم کردەوە دوژمنکارییانە دەکەین و داوای روونکردنەوەی دەستبەجێ دەکەین سەبارەت بەم پێشێلکارییانە، سەرنجی ئێمە بە تەواوی لەسەر بەرگری، هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی تەواوی هاوڵاتیانمان دەمێنێتەوە".
ڕۆژی ههینی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی مووشەکی و درۆنی كرده سهر ههرێمی كوردستان و له هێرشێكدا ۹ پێشمەرگەی سەر بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهیدبون و چەندین کەسی تریش برینداربوون.
Your Comment