بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگەیاند، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌کۆتا کۆبوونه‌وه‌یدا داوای له بافڵ تاڵەبانی کرد، به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌دا بکات، که ته‌نها به به‌شداری که‌سی یه‌که‌می لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجامده‌درێت.
ناوبراو وتیشی، پرسی دواکه‌وتنی ده‌ستبه‌کاربوونی په‌رله‌مان و پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێم بووه به‌کارێکی نادروست، هه‌ر بۆیه یه‌کێتی وه‌ک حزبێکی سه‌ره‌کی پێکهێنانی حکوومه‌ت نابێت گوێ له‌بیانووی لایه‌نه‌کانی تر بگرێت، به‌ڵکوو پێویسته به‌زووترین کات په‌رله‌مان چالاک بکرێت و هه‌رێمی کوردستان حکوومه‌تێکی خۆی هه‌بێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمێکی یه‌کگرتوودا حکوومه‌تێکی بنکه فراوان به‌بێ یه‌کێتی و پارتی پێکنایه‌ت، هه‌ربۆیه پێویسته یه‌کێتی و پارتی هه‌م ده‌ست و په‌نجه به زۆر شت نه‌رم بکه‌ن، هه‌م جێگه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی تریش له حکوومه‌ت بکه‌نه‌وه.
Your Comment