پێویستە حکوومەتی فدراڵی عێراق هەوڵ بدات ئاگری شەڕ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووربخاتەوە

مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵی دادگه‌ری کوردستان رایگه‌یاند، ‏ئەوەی دەگوزەرێت شەڕی پاوانخوازی و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ‏ناوچەکەیە، سەرەڕای ئەوەش جەخت ده‌که‌ینه‌وه‌ کە جەنگ و ‏لێکەوتەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی حاڵەتێکی نەخوازراو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵی دادگه‌ری کوردستان کۆ بووه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، "پرسی زنجیرە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ‏لە دواکەوتنی مووچە، گرانبوونی سووتەمەنی و تەنگپێهەڵچنینی ‏هاوڵاتیان لەلایەن حکوومەتی ماوەبەسەرچووەوە باسوخواسی لەبارەوە ‏کرا و بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە بەردەوامە چەند ساڵییە خرایە ئەستۆی ‏پارتی و یەکێتی کە نەیانتوانیوە حکومڕانییەکی باش بۆ هەرێمی ‏کوردستان بەدی بهێنن".‏

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، "‏ئەوەی دەگوزەرێت شەڕی پاوانخوازی و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ‏ناوچەکەیە، سەرەڕای ئەوەش جەخت ده‌که‌ینه‌وه‌ کە جەنگ و ‏لێکەوتەکانی ناوچەکە ڕووبەڕووی حاڵەتێکی نەخوازراو دەکاتەوە و زەرەرمەندی یەکەمیش هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت، بۆیە ‏هیوا خوازە هەر چی زووترە کۆتایی پێ بێت.

کۆمەڵی دادگه‌ریی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ده‌ڵێت، بەشێک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکە نییە و سەربەخۆیی خۆی ‏دەپارێزێت، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هیوا خوازە لایەنە ‏بەشەڕهاتووەکانیش ئەو هەڵوێستە لەبەرچاو بگرن و بەتەنگ ئاشتی و ‏سەقامگیری نێوخۆیی و ناوچەکەوە بن و پڕیشکی ئاگری شەڕەکە بەر ‏هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەکەوێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ناڕەحەتی و ئازاری ‏زۆری شەڕ و ململانێکانیان چەشتووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکوومەتی فدراڵی عێراقیش بەرپرسیارێتی ئەوەیان لەسەرشانە هەوڵی ئەوەبدەن ئاگری شەڕ لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووربخەنەوە.

News ID 227587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha