بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە بایکۆتی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە بڕیارە بە پێشنیاری سەلاحەدین بەهادین لە ئاستێکی باڵا و بە ئامادەبوونی سەرجەم پارتەکان بەڕێوە بچێت.
لە ڕاگەیەندراوی ئەم جووڵانەوەیەدا هاتووە: «بەمەش ڕادەگەیەنین کە هیچ کۆبوونەوەیەک لە ئارادا نییە و ئێمە وەک جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ هیچ لایەنێکدا کۆ نابێتەوە و گفتوگۆ ناکەین، مەگەر ئەوەی لە پۆستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بکشێنەوە.»
هێمداد شاهین، وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەم هەڵوێستەی ڕاگەیاندووە.
Your Comment