بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەردوو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوو ڕاگەیەندراوی جیادا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن و بە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە و سەروەریی عێراقیان لەقەڵەمدا.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامیی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات.
دەشڵێت، داوا دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنرێت و داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشهکانی سەر ههرێمى کوردستان کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، بهئامانجگرتنى ههرێمى کوردستان و دەستپێکردنەوەی توندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە.
سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت، "ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵهکانى ئاشتی لە ناوچەکەدا".
Your Comment