بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە لە ۲۳ی تەمموزی ۲۰۲۶ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو ئیدیعایانەی تێیدا هاتووە بێ بنەمان و دوورن لەڕاستی و هیچ پەیوەندییەکیان بە واقیعەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: نووسینگەکە داوای لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە وردبینی بکەن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، هەروەها خۆیان لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی بێ بەڵگەنامە یان ئەو زانیاریانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ سەرچاوەی نادیار خۆیان بەدوور بگرن.
Your Comment