بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، کە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان «بێ بنەما و بە ناهەق» زانیاریی نادروست و چەواشەکەرانە لەسەر هەڵوێستی بزووتنەوەکە سەبارەت بە هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان بڵاودەکەنەوە.
درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:«تا ئێستا هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نەهاتووەتە پێشەوە و دانوستانی لەگەڵ نەکردووین. هەڵوێستی ئێمەش لەم ڕووەوە ڕوونە؛ لە پاڵ تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، پشتگیری لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.»
لە کۆتاییدا، بزووتنەوەی گۆڕان جەختی کردووەتەوە کە ڕوانگەی ئەم ڕەوتە سیاسییە بەرامبەر بە پرۆسەی کاری پەرلەمانی و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، تەواو شەفاف و ڕوونە.
Your Comment