نەوت
-
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا:
چارەسەری هەناردەی نەوتی هەرێم، پێویستی بە بڕیاری سیاسیی هەیە
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا نزیکەی ساڵێکە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی بەغداد و هەولێر یەک بەرمیل نەوت رەوانە نەکراوە".
-
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق:
لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگهیاند لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە گفتوگۆدان و بەهیوای بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەژەوەندی گشتی دابێت.
-
داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کوێیە؟
دوای وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆرییەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی بڕیاری دادگای بازرگانی پاریس، بۆ ماوەیەکی کەم بەرهەمهێنان بەردەوام بوو تاوەکو ئەمباری نەوتی کێڵگەکان پڕ بوون. زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان دوای چەند هەفتەیەکی کەم لە بەرهەمهێنان وەستان، تەنها کێڵگەی تەق تەق نەبێت کە چەند مانگێک بەردەوام بوو. بەڵام هەر تەق تەق تائێستا نەکەوتووەتەوە بەرهەمهێنان.
-
عەسائیبی ئەهلی حەق:
حەشدی شەعبی بۆ ڕێگری کردن لە بەقاچاغ بردنی نەوت چووە سنووری گەرمیان
میدیای سەربە عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی جووڵەپێکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بۆ ڕێگری کردن بوە لە بەقاچاغ بردنی نەوت".
-
بەغدا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تەنکەرەوە دەکات
ئەندامێکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لیژنەیەکى حکوومەتى بەغدا لەسەر فرۆشتنى نەوت بە تانکەر لەلایەن هەرێمەوە سەردانی هەرێمى کوردستان.
-
عێراق یاداشتێک لەگەڵ بریتش پیترۆڵیۆم واژۆ دەکات
بۆ پەرەپێدانی چوار کیڵگەی نەوت لە کەرکووک، حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆمی بەریتانی واژۆ دەکات.
-
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕازییە بە فرۆشتنی نەوت لەڕێگای «سۆمۆ»وە
وتەبێژی ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕازییە بەوەی نەوتەکەی لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت و ئێمەیش وەک کۆمپانیا نەوتییەکان دەمانەوێت سۆمۆ نەوتی هەریم بفرۆشێت.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق، حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بانگهێشتی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.
-
لە کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان؛
حکوومەتی هەرێم نیازی خۆی بۆ چارەسەر ڕیشەیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دووپاتکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کۆب وونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بوودجە و نەوت کرد.
-
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق:
گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان هۆکاری سەرەکی دەست پێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێشتا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان رێکنەکەوتوون. دەشڵێت، چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان پێویستییان بە گفتوگۆی زیاترە.
-
پەیوەندییە سەربازی، ئابووری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاپۆرتێکدا درەو میدیا باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا هەڵکەوتە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و باس لە پێوەندییەکانی نێوانیان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری و بازرگانی، دەکات. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەگەر لە ڕابردوودا تورکیا لەوە دەترسا کە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببێتەهۆی دابەشبوونی وڵاتەکەی ئێستا لەوە دەترسێت کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق پڕۆسەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بەتەواوێتی کونترۆڵ بکات.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لهبارهی هێرشهکهی سهر کێڵگهی غازی کۆرمۆر، رایگهیاند، سهرکۆنهی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
هیچ پاساوێک نییە بۆ رێگری لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنەوەی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
-
عەلی حەمە ساڵح:
ڕێککەوتنەکانی تورکیا و عێراق، هەرێمی کوردستان بەرەو دۆخێکی تاریک دەبەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، سەردانەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سێ خاڵی گرنگی تێدایە کە پەیوەندیی بە ئایندە و سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
-
شاندێکی کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، پێشوازیمان لە ڤادیم بۆتاکۆڤ، بەڕێوەبەری گشتیی گازپرۆم لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی یاوەری کرد.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە لەو وادەیەی دیاریکراوە.
-
بۆریی نەوتی کەرکووک-تورکیا تاقیکرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق تاقیکردنەوەی یەکەمی بۆ ئەو بۆرییە کرد کە بڕیارە نەوتی پارێزگای کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بگوازێتەوە.
-
داتاکانی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۳
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە بە بڕیارێک شادەماری ئابووریی کوردستان بڕا و لەو کاتەوە ئاستەنگی گەورە بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان هاتە ئاراوە. تا ئێستەش داهاتووی ئەو پرسە بە ناڕوونی ماوەتەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ڕاپۆرتێک ناڕوونییەکان لەبارەی "قەبارەی نەوتی ڕادەستکراو بە بەغدا، فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ و داهاتەکەی" دەڕەوێنێتەوە.
-
وەزیری دەرەوەی عێراق:
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی کاتی بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی بە "ئالۆز" وەسف کرد و لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند دیاریکردنی خەرجی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە ۶ دۆلار "واقیعی نییە".
-
ئێوە خەتابارن یان دادگای باڵای فیدڕاڵی؟/ یووسف محەمەد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر یووسف محەمەد سادق سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە یادداشتێکدا باس لە ئەدای دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەربە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەکات و دەسەڵاتداران ڕادەسپێرێت کە باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەسەڵاتداران، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە.
-
دۆخی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هەستیارە
پێگەی ئارگۆس-ی بهریتانی که له بواری نهوتدا کاردەکات لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردوەتەوە کە دەڵێت: "دۆخی نێوان حکوومهتی فیدراڵی بهغدا و ههولێر که بووهته هۆی ڕاوهستانی ههناردهی نهوت زۆر ههستیاره".
-
بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دەدات:
دۆخی نێوان حكوومهتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێم زۆر هەستیارە
بەشی جیهان- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێگەیەکی بەریتانی وتووە: دۆخی نێوان حكومهتی فیدراڵی بهغداو ههولێر زۆر هەستیارە.
-
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیا نەوتییەکان هانا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا دەبەن
کۆمهڵهی پیشهسازی نهوتی هەرێمی کوردستان داوا له بهرپرسانی ئهمریکی دهکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە نەوت گوشار لەسەر بەغدا دروست بکەن.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی سوودانی دەداتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بە نادەستووری حەوت ملیۆن کەس برسی کراون.
-
سهرۆکی جووڵانهوهی نهوهی نوێ:
حکوومەتی هەرێم بەبێ پارەی بەغدایش دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی جووڵانهوهی نهوهی نوێ ڕایدهگهیهنێت، تهنها لهڕێگهی داهاتی نهوت و ناوخۆوه حکوومهتی ههرێم دهتوانێت لهئێستادا مووچهی دوو مانگی مووچهخۆرانی ههرێم دابهش بکات بهبێ ئهوهی پاره له بهغداوه ڕهوانه بکرێت.
-
دوای وێران کردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن تورکیاوە، کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات
هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.
-
دوای وێران کردنی دامەزراوە نەوتییەکان لەلایەن تورکیاوە:
کوردستانی سووریا هەوڵ بۆ هاوردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستانەوە دەدات
بەشی سووریا- هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، دامەزراوە نەوتی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستانی سووریای کردووەتە ئامانج، لەوانە وێستگەی غازی سوەیدییە کە ۱۰۰% لە خزمەتگوزاری دەرچووە.
-
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کێشەمان لەگەڵ لایەنی تورکیا نییە
محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی باکووری عێراق کێشە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە.
-
تیمی سهرۆکی حکوومهت:
نهوتی هەرێمی کوردستان پێشتر له جانتای کهسێکدا بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیمی میدیایی مەسروور بارزانی بۆ یادی چوار ساڵهی تهمهنی کابینهی نۆیهم، زنجیرهیهک ڤیدیۆی بهرههم هێناوه که باس له دهستکهوتهکانی سهرۆکی حکوومهت دهکات.
-
عێراق و ئێران بۆ پهرهپێدانی کێڵگه نهوتییه هاوبهشەکان لیژنەیەک پێکدێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ پهرهپێدانی ئهو کێڵگه نهوتییه هاوبهشانهی که دهکهونه سنوورهکانهوه، عێراق و ئێران بڕیاریاندا لیژنهیهک دروست بکهن.