بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی CNNـی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیدا بڵاوی کردەوە، هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ۱۲ ملیار و ۹۰۰ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە کە ۸۷% ئەو داهاتە لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە و بە پلەی یەکەم پشتی بە نەوت بەستووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەدوای بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕیگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، زیانی زیاتر لە ۲۰ ملیار دۆلاری هەبووە.
Your Comment