بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویهتی: "ئەمڕۆ گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژویی کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەو کێڵگانە وەردەگرێت کە دهكهونه هەرێمی کوردستانهوه و لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا هەناردەی دەرەوەی دەکات".
تاوبراو ڕاشیگهیاندووه: "ئهم ههنگاوه دەبێتە هۆی دڵنیابوون لە دابەشکردنی یەکسانی سامان و هەمەچەشن کردنی شوێنەکانی هەناردەکردن و هاندانی وەبەرهێنان".
سوودانی لهو پهیامهیدا دهشڵێت: "ئهم دەستکەوتێکه کە 18 ساڵ چاوەڕێی بووین".

Your Comment