بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌میانی وتارێکدا له کۆڕبەندی به‌غدا بۆ وزە، ڕایگه‌یاند: "عێراق بایه‌خێکی زۆر به نه‌وتی خاو و بازاڕی وزه ده‌دات ساڵی ۱۹۶۰ ئۆپێک له عێراق دامه‌زراو عێراق یه‌کێکه له ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که، جگه له‌وه‌ی یه‌ده‌گی عێراق بریتییه له ۱۵۰ ملیار به‌رمیل به‌گوێره‌ی لانیکه‌می خه‌مڵێنراوه‌کان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ده‌رهێنانی نه‌وتی عێراق و پشکدارکردنی هه‌مو بازاڕه‌کانی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت و لانیکه‌م ده‌توانێت تاوه‌کوو ۱۲۰ ساڵ ئه‌وکاره بکرێت و هاوسه‌نگییه‌کی دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان به‌کارهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنان جێبه‌جێ ده‌کات.
سوودانی باسی له‌وه‌ش کرد: "هیوادارم برایانمان له ئۆپێک له‌وه تێبگات که له عێراق پێویستی به‌وه هه‌یه که خۆی زۆر زیاتر گه‌شه‌پێبدات و به‌جۆرێک که بتوانێت ئاستی هه‌نارده‌ی زۆر له‌مه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر بکات، سه‌رباری ئه‌وه‌ش کرانه‌وه‌ی خۆمان دوپاتده‌که‌ینه‌وه بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک که بیه‌وێت وه‌به‌رهێنان له عێراقدا بکات".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کاری حکومه‌ته‌که‌مان دۆسیه‌ی وزه‌مان خسته پێشه‌وه‌ی کاره‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه وڵات زیاتر ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه".
Your Comment