ڕێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: رێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت و بە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی مووچە نامێنێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، سبەی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر پرسی مووچە دەدات و بە واژۆکردنی گرێبەستە سێ قۆڵییەکە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نامێنێت و بەغدا دەبێت لە نزیکترین کاتدا مووچە ڕەوانە بکات.

News ID 226127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha