بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌ژێرناوی (ئه‌م ڕێککه‌وتنه تا که‌یه؟" بڵاویکردۆته‌وه که بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندی بکات، هه‌رێمی کوردستان له فیشخابوور نه‌وته‌که ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌کات، گرێبه‌ستی بۆری تورکیاش، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌کرێت و بۆری هه‌رێمیش لای هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: ۵۰ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بۆ هه‌رێمه (ده‌درێته کار‌و لاناس بۆ پاڵاوتن)، له‌به‌رامبه‌ر عێراق نه‌وتی سپی و به‌نزین و هیچ سوته‌نیه‌ک به‌نرخی پشتیوانی ناداته هه‌رێم، تا سێ مانگ بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ۱۶ دۆلار ده‌درێته کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌تا سێ مانگه‌و دواتر نرخی تێچونی به‌رهه‌مهێنان دیاریده‌کرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "بڕیاره تا شه‌ممه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبکات، ئه‌م رێکه‌وتنه‌ش باشه به‌ڵام گرفت هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا دوای سێ مانگ کۆمپانیاکان به‌و بڕه پاره ڕازی ده‌بن وه‌ک نرخی به‌رهه‌مهێنان دیاریده‌کرێت؟ کۆمپانیاکان داوای ملیارێک دۆلار ده‌که‌ن، هی ساڵانی ۲‌۰۲۳-۲۰۲۵ه و ده‌ڵێن، له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت حه‌قمان نه‌دراوه به‌ته‌واوی".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشکراشی کردوه: "بۆ هاتنی مووچه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتیش پێویسته، به‌ڵام نه‌وت بڕوات ئه‌م ئاسانتر ده‌بێت، هه‌رێم هه‌تا زووتر هه‌نارده ده‌ستپێبکات، داهاتی ناوخۆی سێ مانگ (۷ و ۸ و ۹) ئاماده‌بکات، تائێستا بڕیار بۆ چه‌ند مووچه و چه‌ند ناردنی داهات نیه، ئه‌گه‌ر گرفت نه‌بێت ئه‌م ڕێککه‌وتنه تاوه‌کوو په‌سه‌ندکردنی یاسای بوودجه‌یه".
Your Comment